سەردێر

کۆمەڵێک نهێنی ناو فیلمەکان کە ئەستەمە پێشتر زانیاریت لەبارەیەوە هەبووبێت!

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نهێنی ناو فیلمەکانە کە ئەستەمە پێشتر زانیاریت لەبارەیەوە هەبووبێت!

 

لە فیلمی Gladiator کارەکتەری سەرەکی بەڕاستی بریندار دەبێت، بەڵام هەر بەردەوام دەبێت لەسەر ڕۆڵەکەی خۆیی!

لە فیلمی Wonder Woman ئەکتەری سەرەکی سکی ٥ مانگ بوو، دەرهێنەر ناچاربوو ئیفێکتی تایبەت بەکار بهێنێت تا دووگیانەیکەی بشارێتەوە.

بۆ دیمەنەکانی فیلمی Furious 7 بڕی ٢٧٠ ئۆتۆمبیلی ڕاستەقینە تێکشکێندرا

هاوکات دیمەنی بەردانەوەی ئۆتۆمبێل لە بەرزی ١٠ هەزار پێوە  لە نێو فڕۆکە لە فیلمەکەدا دیمەنێکی ڕاستی بووە و زۆریش مەترسیدار بووە

کارەکتەری بەناوبانگی  Yoda  لە فیلمی  Star Wars لە تێکەڵکردنی ڕوخساری ئەنیشتاین و Stuart Freeborn ی دەرهێنەری فیلمەکەوە درووستبووە.

 

– ماوەی فیلمی تایتانک ٢ کاتژمێر و ٤٠ خولەکە، ئەوەش بەبی هۆ دانەندراوە، چونکە ڕێک ئەو ماوەیەیە کە کەشتیەکە تێیدا نوقم  بوو.

جلوبەرگی سپایدەرمان لەلایەن کۆمپانیایەکەوە درووستکرا کە جلوبەرگی کەشتیوانی ئاسمانی درووستدەکات