سەردێر

گەر دەتەوێت هیچکات تووشی کێشەی کۆڵۆن نەبیت، ئەم ٥ ڕێنماییە جێبەجێ بکە

نەخۆشی کۆلۆن ڕوودەدات کاتێک بەشێک لە ڕیخۆڵە ئەستورە هەو دەکات و کەسی نەخۆش لە کاتی خواردنی هەندێک خۆراکی وەکو نۆک و فاسۆلیا و پیاز و هەندێک خۆراکی دیکەدا توش دەبێت بە غازاتی زۆر و هەست دەکات بە ئازارێکی زۆر لە ڕیخۆڵەکاندا، ئەمانەی خوارەوە هەندێک ڕێنماین بۆ ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەیان هەیە:

-زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆ کە فایبەریان تێدایە چونکە یارمەتی ئاسان ڕۆشتنی پیسایی دەدەن لە گەدەدا وەک قۆخ و ئاردی گەنمەشامی و پاقلەمەنیەکان.

-ڕۆژانە بڕی ئاوی پێویست بخۆرەوە کە زیاتر بێت لە ٧ بۆ ٨ پەرداخ لە ڕۆژێکدا.

-هەوڵبدە ڕۆژانە وەرزش بکە ئەگەر بۆ کاتێکی کەمیش بێت ئەمە یارمەتی چالاککردنی ڕێخۆلەکان دەدات.

-ئەگەر کەسێکی جگەرە کێشیت ئەوا پێویستە بە زووترین کات وازی لێ بهێنی.

-خۆت لەو خۆراکانە بەدوور بگرە کە دەبنە هۆی قەبزی و زیاتر خۆراکی تەندروستی وەک سەوزە و میوە بخۆ.