به ده‌ست لێدان ئازاری هه‌یه و پێسته‌كه‌ی ده‌وروبه‌ریشی زۆرجار شین و سورده‌بێته‌وه، له پایز و زستاندا به تایبه‌تی له مناڵ و گه‌نجدا رووده‌دات، بونی نه‌خۆشی تر یان هۆكاری تر وه‌ك بۆماوه‌یی، كه‌م ته‌مه‌نی، به‌ساڵاچون، نه‌خۆشی بۆری خوێنه‌كان، به‌د خۆراكی، تێكچونی پرۆتینی خوێن، نه‌خۆری پتر ئه‌م باره دروست ده‌كه‌ن.
چاره‌سه‌ر: پاراستن له سه‌رما، ده‌ستكێشی خوری و گۆره‌وی خوری ئه‌ستور له‌گه‌ڵ خۆگهرمدا پۆشین گرنگه، ئه‌ندامه ناساغهكان راسته‌وخۆ نزیك سۆپا و هیته‌ر گه‌رم نه‌كرێنه‌وه.
3- سوربونه ده‌ماره ئێش(Erythromelalgia): بارێكی ده‌گمه‌نه كه تێیدا بۆریه‌كانی خوێنی پێ ناو به‌ناو فراوان ده‌بن و پێ به ئازار و سوربونه‌وه ده‌بێت و گه‌رم دادێت و دهكزێنهوه، هه‌ندێكجار ده‌ستیش ده‌گرێته‌وه و چه‌ند خوله‌كێك تا چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
ئه‌م باره سه‌ره‌تاییه بێ هۆیه یان له ئنجامی چه‌ند نه‌خۆشیه‌كی تره.
هۆكارهسهرهیتایهكان ئه‌گه‌ر هه‌بوو چاره‌سه‌رده‌كرێن.
1- ده‌رمان به‌كار ده‌هێنرێت له‌وانه ( ئه‌سپرین وه‌ك ئایبۆبرۆفین، ئهلفاوهستێن، پێنتۆكسی فلین، مێسیسیرجاید، ئیلۆپرۆست.
2- هه‌ردوو پێ بخرێنه ناو ئاوی سارد.
1- خۆپاراستن له سه‌رما.
2- چاره‌سه‌ری هۆكاره‌كه بكرێت.
جل و به‌رگی گه‌رم و دووركه‌وتنه‌وه له سه‌رما.
6- سوورباوه مۆربون (Erythrocyanosis) : بریتیه له شین و سووربونه‌وه‌ی پهڵهپهڵهیی به‌رده‌وام له پێستدا كه چینێكی چه‌وری ئه‌ستوری له ژێر دابێت، به تایبه‌تی له مێینه‌ی گه‌نجی قه‌ڵه‌ودا، له ران و لاق و هه‌ندێكجاریش له قۆڵ و سمتدا ده‌رده‌چێت، سه‌رما دروستی ده‌كات و هه‌ست به سووتانه‌وه ده‌كرێت.
1- جل وبه‌رگی گه‌رم
2- وه‌رزش كردن
3- كێش دابه‌زاندن
4- گۆره‌وی (كۆڵۆنی) لاستیكی.
7- لیری سه‌رما (Cold urticarial): به‌ركه‌وتنی سه‌رما ده‌بێته هۆی په‌یدابونی لیر و ئاوسان له شوێنه بهرهڵاكاندا به تایبه‌تی ده‌ست و ده‌م و چاو، ئه‌م باره كاتی به‌ر سه‌رما كه‌وتنه‌كه ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵكو دوای گه‌رمكردنه‌وه رووده‌دات، سێ جۆری هه‌یه:
ا- جۆری خێزانی (Familial)
ب- جۆری سه‌ره‌تایی (Primary)
ج- جۆری دوه‌می (Secondary)
8- چه‌وریه سۆی سه‌رما (Cold panniculitis): دوای به‌ركه‌وتنی سه‌رما گرێی پته‌و ( له ئه‌نجامی دارزانی چه‌وری) له‌سه‌ر كوڵمه‌ی ساوا و مناڵ‌دا ده‌رده‌كه‌وێت و بێ شوێنه‌واری سارێژ ده‌بێت.
ئامادەکردنی : د. محمود فقێ ره‌سوڵ ، پشپۆری نه‌خۆشیه‌كانی پێست.
سەرچاوە : تەندروستی سلێمانی