سەردێر

دوو رێگای سرووشتی نوێ بۆ چارەسەرکردنی قڵشی پێکانت بە خێرایی

پێیەکان یەکێکە لە ئەندامە پێویست و گرنگەکان کە بەھۆی گۆڕینی کەش و ھەوا و چەندین ھۆکاری دیکە پێست و ڕووکاری دەرەوەی دووچاری قڵیشان دەبێت، بەتایبەتی پاژنە پێیەکان. لێرەدا دوو ڕێگەچارەی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی قڵیشی پێیەکان دەخەینە ڕوو:

-ڤازلین: باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی قڵیش و وشکبوونەوەی پێست، دەتوانیت ڤاسلین لە ناوچەی قڵیش بدەیت، دواتر بە گۆرەوی لۆکە دایبپۆشیت، بۆ ئەنجامی باشتر شەو تا بەیانی بەجێی بهێڵە.

-هەنگوین، لە ماددە هەرە گرنگ و كاریگەرەكانە بۆ ڕزگاربوونی پێست لەم كێشەیە، وێڕای ئەوەی كە هەنگوین لە سپیكردنەوە و سافكردنی پێستیشدا ڕۆڵی كاریگەری هەیە، دەتوانیت هەنگوین لەگەڵ ئاوی لیمۆ و ڕۆنی کونجی تێکەڵ بکەیت و بۆ ماوەی ١٥ خولەک پیەکانتی تێدا نوقم بکەیت.