سەردێر

چەند نیشانەیەکی پێشوەخستی شێرپەنجەی سیەکان کە گرنگە زانیاریت لەبارەیەوە هەبێت

شێرپەنجەی سی باوترین جۆری شێرپەنجەیە و بە سەرەکیترین هۆکاری مردن دادەنرێت لە جیهاندا، دیاریکردنی زووی نــەخۆشی شێرپەنجە چانسی سەرکەوتن  لە چارەسەرکردنیدا زۆر زیاد دەکات.

 

لێرەدا نیشانە پێشوەختەکانی شێرپەنجەی سییەکان دەخەینە ڕوو:

 

ـ ئازاری سنگ یان کۆکەی درێژخایەن ؛ هەرچەندە کۆکەی زۆر نیشانەیە بۆ هەوکردنی ڕێرەوی هــــەناسە، ئەگەر ئەم نیشانانە بۆماوەیەکی زۆر بێت ئەوا ڕەنگە نیشــــــانەیەکی مەترسیدار بێت وەک هـــــەبوونی لـــوو لە ســییەکاندا. ئەو نەخۆشانەی کە شـێرپەنجەی سـیەکانیان هەیە زۆر جار هەست بە ئازاری سنگ دەکەن لەکاتی جوڵاندنی شانەکانیـــــان یان بەرز کردنەوە یان نزم کردنەوەی دەستەکانیان.

 

ـ کورت بوونی هـــەناسەدان بۆ ماوەیەکی زۆر، بەتایبەت لە خانماندا.

ـ قورسی و هەست کردن بە ئازار لەکاتی قوتدانی خواردندا، هەروەها گۆڕانی سەوت بۆ گڕی یاخود قورگنووسان.

 

– نیشانەیەکی دیکەی شێرپەنجەی سییەکان گۆڕانی قەبارەی مەمک و گەورەبوونی لە پیاواندا.

ـ بێهێزی شەکەتی درێژخایەن کە هۆکارەکەی جوڵە وکەم خـەوی نەبێ ئەوا یەکێکە لە نیشانەکانـی نەخۆشی شیرپەنجەی سییەکان.

ـ دابەزینی کێشی لەش لەپڕ (لە ماوەیەکی کورت دا) ؛ دابەزینی کێشی لەش بەبێ هیچ هۆکارێک نیشانەیە بۆ شیرپەنجەی هەندێک لە ئەندامەکانی کۆئەندامی هەرس وەک شێرپەنجەی گەدە و کۆڵۆن هەروەها جـگەر.

ـ ئاوسانی و سوربوونەوەی و فوتێبوونی دەم وچاو بۆ ماوەیەکی زۆر ئاماژەیە بۆ ژێرپەنجەی سییەکان.

 

ـ گۆڕانی ڕەنگی نینۆکەکان و دروستبوونی ئازار تیایاندا، هەروەها هەبوونی هێڵ یان خاڵی ڕەش لە ژێر نینۆک یان ئاوسانی نینۆکەکان.