سەردێر

چەند بنەمایەکی گرنگ لە کاتی بەکارهێنان و کڕینی بۆندا پێویستە ڕەچاوی بکەیت

ئەمەی خوارەوە چەند بنەمایەکی گرنگە کە لە کاتی بەکارهێنان و کڕینی بۆندا پێویستە ڕەچاوی بکەیت:

 

– کاتێک مارکەیەکی دیاریکراو دەکڕیت، هەڵبدە کرێمی و دژە عەرەق و پێداویستیەکانی دیکەشت هەر لەو مارکەیەبێت و جیاواز نەبێت

– کاتێک بۆن بەکاردەهێنیت پێویستە بیدەیت لە پێستی جەستەت نەک جلوبەرگەکانت، چونکە لەسەر جلوبەرگ کاریگەری کەمترە و پەڵەش جێدەهێڵێت

 

– کاتێک بۆن لە خۆت دەدەیت دەستی لێمەخشێنە، گەر پێویستت بە بڵاوکردنەوەی بوو دەتوانیت بە دوو پەنجە و بە شێوەی بازنەیی ئەو کارە بکەیت

 

– پێویستە بەپێی کات و شوێن بەکارهێنانی بۆن بگۆڕیت، لە کاتی ڕۆژ و کاتی گەرمادا بۆنی توند بەکار مەهێنە، بەڵام بۆ ئاهەنگی شەوانە دەتوانیت بەکاری بهێنیت.