سەردێر

٥ نیشانەی نەخۆشی کە لە ڕێگایی بنباڵتەوە دەتوانیت بیزانیت

ئەمەی خوارەوە هەندێک نیشانی نەخۆشییە کە لەڕێگایی بنباڵتەوە دەتوانیت  پێی بزانیت:

 

– ئاساییە بن باڵ بۆنی لێبێت، بەڵام بە خۆشتن و کرێمی بن باڵ چارەسەر دەبێت، گەر پاش ئەوەش هەر بۆنی هەبوو ئەوا نیشانەیە بۆ ناهاوسەنگی هۆڕمۆن یاخود کێشەی ڕژێنی دەرەقی

– گەر پاش تاشین بنباڵت بخورێت یان سوربێتەوە ئەوە ئاساییە، بەڵام گەر بەبێ هۆکاربێت نیشانەی هەوکردنی پێستە و پێویستە پزیشک ببینیت.

 

– خووری و بەردەوام و سوتانەوەی بن باڵ هۆکارەکەی جۆری جلوبەرگ و گۆڕانی کەش و هەواو و حەساسیەتە.

– ئاساییە لە پاش وەرزش و جوڵە ئازار هەبێت لە بنباڵتدا، بەڵام گەر بەبێ هۆ ئازارت هەبوو پێویستە پزیشک ببینیت چونکە رەنگە لوو یان گرێ هەبێت

 

– ئەو لووەی لە بنباڵدا هەیە نابیندرێت، بەڵام گەر دەرکەوت و دیارنەما و دەرکەوتەوە ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت، چونکە نیشانەی هەوکردنی توند و لە هەندێک دۆخیشدا شێرپەنجەیە.