سەردێر

بانە و هێڵی لەڤ هێرش دەکەنە سەر میریان قادر، شەڕی ئەمجارەیان لەسەر چییە؟

بەهۆی ئەوەی میریان قادر، هاوەڵی دوەمی شاجوانی ٢٠١٨ی كوردستان، بانگەشەی بۆ بەرهەمێکی خۆی کرد کە تێیدا پێستی رێوی لە درووستکردنیدا بەکار هاتووە، زۆرێک لە هونەرمەندانی دیکە هێرشیان کردە سەری.

میریان قادر لەبارەی بەرهەمەکەیەوە ڕایگەیاند کە “پێستی ڕێوی بە ھەمو ئەندامانی لەشیەوە کە ئەندامانی دەموچاوی ڕوپۆش کراوە بە ئاڵتون بە شێوەی سەرشان بۆ خانمان بەردەست دەخات”

بەڵام کارەکەی میریان لەلایەن ئاژەڵ دۆستانەوە ناڕەزایی زۆری بەدواداهاتو و کەمپینێکیان بەناوی “نا بۆ پۆشینی بەرگی ئاژەڵان” و “نا بۆ بەردەوامی میریان” ڕاگەیاند.

هەر لەو بارەیەشەوە هێلی لەڤ ڕایگەیاند نوسویەتی، “لەگەڵ رێزم بۆ كارەكانی ئەو، من هەمیشە پاڵپشتی خانمان دەكەم لە هەر كارێكدا بێت، براندە بەناوبانگەكانی جیهان چیتر پێستی ئاژەڵ بەكارناهێنن، بەڵام لە كورستان تازە دەست بەم كارە دەكرێت؟، دڵنیام ئەو دەتوانێت رێگەیەكی باشتر بدۆزێتەوە و فەروی دەستكرد بەكاربهێنێت بۆ دیزاینی جلەكانی”.

هاوکات بانە شیروان نوسیویەتی، “ببورن بەڵام ئەمە دەبێت بوەستێنرێت، تكایە پێیان بڵێن كە چیتر ئاژەڵ بۆ ئەم كارە بەكارنەهێنن، ئەمە كارێكی قێزەون و نامرۆڤانەیە، وێنای بكە كەسێك ئەم كارە بە پێستی تۆ بكات و بیفڕۆشێت”.

جگە لەوەش کچە مەیكئەپ ئارتیست، شنیار نوسیویەتی، “ئەوە كارێكی زۆر قێزەونە، كوا مرۆڤایەتی؟ كوا ئاژەڵپاراستن، پارە و بزنز ئەوە دەهێنێت خوێنی بەستەزمانێك بڕێژیت بۆ كەمێك فەرو، تینوی پارە بەو حەددە كە هەمو سنورێكی پێببڕی؟”.