گۆڕینی كەش و هەوای وەرزەكان و جۆری خۆراك كاریگەری دەبێت لەسەر پێست، دروست بوونی برین لەسەر لێو و قڵیشانی لێوەكان كێشەیەكە كە زۆر كەس دوچاری دەبێت و بێزاركەرە ، بۆ ئەوەی چارەسەری ئەم كێشەیە بكەیت پێویستە هۆكارەكەی بزانیت، ئەوانیش:
– كۆبونەوەی بەكتریا لە نزیك دەم و لێوە، بەیەکێك لە هۆكارەكانی دروست بوونی برین لەسەر لێو دادەنرێت، بۆ چارەسەركردنی پێویستە گرنگی بە تەندروستی و پاکوخاوێنی دەم و ددان و لێوت بدەیت.
– جۆری خۆراك : نەخواردنی خۆراكی پێویست و پڕ ڤیتامین،یەكێكە لە هۆكارەكانی دروست بوونی قڵیشاوی لەسەر لێو، پێویستە ئەو خۆراكانە زۆر بخورێت كە ڤیتامین B 12 لە پێكهاتەیدا هەیە .
– هەستیاری : خواردنی ئەو خۆراكانەی خوێ و بەهاراتی زۆری پێوەیە هۆكارە بۆ دەركەوتنی برینی سەر لێو و هەستیاری لێو.
– خۆماندوو كردنی زۆر : ئەو كەسانەی زۆر ماندوو دەبن و دەرونیان بەردەوام هیلاكە و سەرقاڵی كاركردنن بەردەوام لێوەكانیان دەقڵیشێت، بۆ چارەسەركردن پێویستە چاودێری تەندروستی دەروونیت بدەیت.
– كانزای ئاسن یەكێكە لە كانزا پێویستەكان بۆ جەستە، كەمبونەوەی ڕێژەی ئەم كانزایە لە جەستەدا هۆكارە بۆ قڵیشانی لێوەكان، ئەو كاتەی مرۆڤ كێشەی كەمخوێنی هەبێت ئەم نیشانەیە لەسەر لێوەكانی دەردەكەوێت.
– نا تەندروستی هۆرمۆنهكان، هەندێكجار كاتێك خانمان ئاستی هۆرمۆنەكانی جەستەیان تێكدەچێت ئەوە برین و قڵیشاوی لەسەر لێوەكانیان دروست دەبێت.