سەردێر

گه‌ر چاوت شینه‌، ئه‌وا ئاسانتر توشی ئه‌م كێشه‌یه‌ ده‌بیت

مرۆڤه‌كان به‌پێی پێكهاته‌ی جه‌سته‌یان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شیشیان هه‌یه‌، به‌ڵام گه‌ر هاوبه‌شیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌رتدا له‌ چاوی شیندا بێت ئه‌وا پێویسته‌ ئه‌م زانیاریه‌ بزانیت.

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی چاویان شینه‌ ئه‌گه‌ری توشبونیان به‌ نه‌خۆشیه‌كانی په‌یوه‌ستدار به‌ هه‌ستی بیستن و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان زیاتره‌و ئاسانتر توشی ئازاری قورگ ده‌بن.

جگه‌ له‌وه‌ش خاوه‌نی ئه‌و جۆره‌ چاوانه‌ ئاسانتر توشی ئه‌و جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌ ده‌به‌ن كه‌ توشی گورچیله‌و گه‌ده‌ ده‌بێت.