زۆرێک لە هاوسەرەکان بەهۆی نەبوونی ئاو یاخود نەبوونی کات بۆخۆشۆردن، سەرجێی ئەنجام نادەن، بەڵام بەوتەی زانایان ئەمە کارێکی نەگونجاوە و لەسەری گوناهبار دەبن
بەپێی زانستی شەرعی دەکرێت لەپاش سەرجێی گەر ئاو دەستنەکەویت، ئەوا دەتوانن تەنها بە خۆڵ تەیەموم بکەن و کەی کات و شوێن گونجا ئەوکاتە خۆیان بشۆرن.
سەردێر
-
خێزان ئەمەی خوارەوە گیراوەیەکە کە دەتوانیت خۆت لە ماڵەوە درووستی بکەیت و دواتر بە قۆڵتیەوە بیپێچیتەوە، جگە لەوەی چەوری دەتوێنێتەوە و زۆر سوودی بۆ پێستیشت هەیە چونکە دەوڵمەندە بە ڤیتامین A و E. پێکهاتەکان: -نیو مۆز قاش بکە و پانی بکەرەوە. -١ کەوچکە چا هەنگوینی تێبکە -١ کەوچکە چا قاوەی هاڕاوی تێبکە -هەموو پێکهاتەکان جوان تێکەڵ بکە تا وەک پاستایەکی لێدێت. -بیدە لە قۆڵت و دواتر عەلاگەیەکی تێوە بپێچە -با نیو کاتژمێر بە پێچراوەی بمێنێتەوە.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکە لە نێو فیلمەکان بینیومانە و بۆ ژیانی ڕاستی نابێت و پێویستە وریا بیت: -لە نێو فیلمەکان پاڵەوانەکە ماسی ڕاودەکات و بە کاڵی دەیخوات، یاخود ئاژەڵی دیکەش کە ئەمە بۆ ژیانی ڕاستی نابێت چونکە خواردنی گۆشت بەکاڵی وادەکات میکرۆب و بەکتریای زۆر بچێتە گەدەت و توشی هەوکردنی بکات. -لە فیلمەکان هەمیشە کەمێک ئاو دەهێڵنەوە و ئاوی پێویست ناخۆنەوە کاتێک لە بیابانێکدان، بەڵام ئەمە بۆ ڕاستی نابێت چونکە گەر وەک پێویست تونیەتیت نەشکابێت ئەوا زۆر ئاسان بەهۆی گەرماوە هۆش لە دەستدەدەیت و دەمریت. -بەپێی فیلمەکان بێت گەر ونبوویت ئەوا پێویستە بە قەراغ ڕووباردا بڕۆیت چونکە لەو ناوچانە خەڵکی لێیە، بەڵام ئەمە ڕێگەیەکی باش نییە چونکە دەبێت لەو شوێنە بمێنیتەوە کە لێی ونبوویت، بەو پێیەی ئەگەر زۆرە لەوێدا بەدواتدا بگەڕێن نەک قەراغ ڕوبارەکان. -بە پێی فیلمەکان گەر ئاو بکوڵێنیت ئیدی مەترسی لەسەر نامێنێت، لەکاتێکدا کوڵانی ئاو تەنها میکرۆبەکانی دەکوژێت و گەر ئاوێک بۆ خواردنەوە نەشێت بە کوڵان چارەسەر نابێت -بەپێی فیلمەکان بێت گەر لە بیاباندا ونبویت ئەوا پێویستە یەکەمجار سەرچاوەی ئاو بدۆزیتەوە، بەڵام ئەوە هەڵەیە چونکە ئاوی بیابان گەر بیشی دۆزیتەوە بەهۆی گەرمیەوە بۆ خواردنەوە نابێت، بۆیە پێویستە سێبەر بدۆزیتەوە تا ئاوی ناو جەستەت زوو تەواو نەبێت.
-
خێزان ئەمەی خوارەوە چەند دیمەنێکە کە پێویست بەوە دەکات چێکی چاوت بکەیت بەر لەوەی یەکسەر باوەڕ بکەیت: -یەکێکیان بوکەڵە نییە هاوڕێکەمان بووە بە خێو ڕوخسارە نوێکەم ئەوە قۆڵی بۆ وایە؟ دەستێکی درێژ ئەوە چی ڕوودەدات ئەمە پشیلەیە یان گیایە؟ دەستی نییە
-
خەڵک یانەی رۆما یەکەم یەکەم نازناوی کۆنفرانس لیگی ئەوروپای بردەوە پاش ئەوەی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا توانی بە گۆڵێک لە فاینۆرد رۆتەردام بباتەوە. لە خولەکی ٣٢ی یارییەکەدا، نیکۆلۆ زانیۆلۆی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ڕۆما تاکە گۆڵی یارییەکەی تۆمارکرد. بەوەش رۆما بە سەرکردایەتی مۆرینۆی راهێنەری پاش ١٢ ساڵ بە نازناوێک شاد بووە
-
خەڵک- بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەگەری بوونی ماددەى ژەهراوی تێیدا ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ ئاردی سفری هاوردە دەکات. بەپێی نوسراوێکى ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە ئەمڕۆ چوارشەممە(25-5-2022) دەرچووە، لیژنەیەک بۆ دڵنیابوونەوە لە بوونی ماددەی ژەهراوی لەنێو ئاردی سفردا بە هاوبەشى لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری، تەندروستی سلێمانی، کشتوکاڵ و بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی سلێمانی دروستدەکرێت. لە نووسراوەکەدا هاتووە کاری لیژنەکە بریتی دەبێت لەوەی کە نموونەی ئاردی سفری هاوردە وەربگرێت و پشکنینی کیمیایی بۆدەکات، بۆ دڵنیابوون لە ئەگەری بوونی مادەی ژەهراوی تێیدا.
-
خەڵک- سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوە و دوایین پێشهاتە ئەمنیی و سیاسییهكانی عێراقیان تاوتوێ کرد. نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە محەمەد حەلبوسی سەردانی مستەفا کازمی کردووە. بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، هەردوولا تاوتوێی بارودخی گشتییان لەسەر ئاستی نیشتمانیی و دوا پێشهاتەکان لەسەر ئاستی ئەمنیی و سیاسیی کردووە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی پتەوکردنی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی یاسادانان لە دۆسیە جۆراوجۆرەکان؛ وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ خواستەکانی رۆڵەکانی گەلی عێراق بە گشتیی کردووەتەوە.
-
خەڵک- بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە رایگەیاند، سبهینێ پێنجشهممه كاریگهری ئهو شهپۆلی خۆڵبارینهی ماوهی دوو رۆژه ناوچه جیاجیاكانی هەرێمی کوردستانی گرتوهتهوه، بهتهواوی نامێنێت. بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو پێشبینی شەپۆڵێکی لاوازی خۆل بارین لە هەندی ناوچەی هەرێم دەکەن بەتایبەتی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان وباشووری شاری سلێمانی کە ئەگەری کەمبوونەوەی مەودای بینین هەیە بۆ کەمتر لە 3 کم لەهەندێ ناوچە بۆ ماوەیەکی کورتخایەن. کەشناسی دەشڵێت:" کاریگەری خۆڵبارینەکە بۆ سبەینێ پێنجشەممە کاریگەری لە تەواوی ناوچەکان نامێنێت".
-
ڕاگەیاندکار دەرباز یونس کە لە ماوەی ڕابردوو هەواڵی جیابونەوەی لەگەڵ خانمە مەیکەپ ئاڕتست ئیڤانا کاوە بووە جێی باسی میدیاکان، ڕایدەگەیەنیت کە پاش سێ ساڵ كوڕەكەمم بینی و نەیناسیمەوە. دەرباز یونس لەبارەی دەرڤی کوڕیەوە ڕایگەیاندووە"لێمدەپرسن بۆ ئەم ماوەیە دڵخۆشیت، لەڕاستیدا بۆ ماوەی سێ ساڵ بو كوڕەكەمم نەبینیبو تەنانەت بە وێنەیەكیش، دوای سێ ساڵ بەهۆی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە لەڕێگەی هاوڕێیەكمەوە توانیم قسەی لەگەڵ بكەم، بەڵام ئەوەی ئازاریدام ئەوەبو كوڕەكەم منی نەناسییەوە و نەیزانی من باوكی ئەوم، پێشم نەوت من باوكی ئەوم، چونكە تەمەنی پێنج ساڵە" دەرباز وتوشیەتی "وێڕای هەمو ئەو ئازار و غەدرانەی دایكی لە من و كوڕەكەمی كرد، هیوادارم بتوانم بەمزوانە كوڕەكەم روبەڕو ببینم و باوەشی پێدابكەم". ئەمەش لەکاتێکدایە کە چەندڕۆژێک لەمەوبەر خانمە مەیكئەپ ئارتیست و هاوسەری پێشووی دەرباز یونس، ئیڤانا كاوە، وێنەیەکی لەگەڵ کچەکەی بڵاوکردەوە و و نوسیبووی "تانۆی خۆشەویستم"
-
شێخی ئەزهەر، لە بارەی هێنانی دووژنەوە بۆ پیاوان ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایدەگەیەنیت کە یەک ژن بۆ پیاوان بەسە. دكتۆر ئەحمەد ئەلتەیب، شێخی ئەزهەر لە بارەی هێنانی ژنی دووەمەوە ڕایگەیاندووە"یەك ژن بۆ پیاو بەسە، ئەوانەی دەڵێن ئەسڵ لە ئیسلام فرەژنییە، هەڵەن، زۆربەی جارەكان بابەتەكە زوڵمكردن لە ژن و منداڵ لەخۆ دەگرێت" دكتۆر ئەحمەد ئەلتەیب ڕایشی گەیاندووە" فرەژنی یەكێكە لەو بابەتانەی كە لە تێگەیشتنێكی راستی قورئانی پیرۆز و سوننەتی پێغەمبەرەوە شێوێندراوە، موسوڵمان ئازاد نییە لەوەی ژن بەسەر ژنی یەكەمیدا بهێنێت، ئەو مۆلەتەی هەیە، مەرجدار كراوە بە هەندێك مەرج و كۆت. راستە فرەژنی مافێكی پیاوە بەڵام مافێكی مەرجدارە و مۆڵەتەكە پێویستی بە هۆكارێك هەیە، ئەگەر هۆكارەكە نەما، مۆڵەتەكەش نامێنێت" دكتۆر ئەحمەد ئەلتەیب وتوشیەتی"فرەژنی مەرجدارە بە دادپەروەری، ئەگەر دادپەروەری نەبوو، حەرام دەبێت، دادپەروەری شتێك نییە بۆ تەجروبەكردن جێهێڵدرابێت، بەڵكوو تەنیا ترسان لەوەی كەسێك نەتوانێت دادپەروەری پەیڕەو بكات، فرەژنی حەرام دەبێت. قورئانی پیرۆز دەڵێت: “فإن خفتم ألا تعدلوا فواحدة”." بەوتەی دكتۆر ئەحمەد ئەم قسانەی بەو مانایە نییە کە فرە ژنی حەرام بێت، بەڵام ئەو دەڵێت"قسە لەسەر بەحەرامكردن یان قەدەغەكردنی فرەژنی ناكەم. داوای یاسایەك ناكەم كە مافێكی شەرعی هەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام دژی زیادەڕۆییم لە بەكارهێنانی مافێكی شەرعی و دەرچوون لە مەبەستەكانی."
-
خەڵك- حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنەربوون لە عیراق، 100 كەس تێدەپەڕێنن بەپێی دوایین ئامار كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، تائێستا 101 كەس لە وڵاتدا تووشی تای خوێنبەربوون بوون و 18 كەسیش بەهۆی نەخۆشییەكەوە گیانیان لەدەستداوە. تای خوێنبەربوون، یەكێكە لە نەخۆشییە ڤایرۆسییەكان و بەشی زۆری لە ئاژەڵاندا دەردەكەوێت و بە ڕێگەی جیاجیا بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، تا ئێستاش لە ئاستی جیهان چارەسەری بۆ ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسە نەدۆزراوەتەوە. تۆماركردنی یەكەم حاڵەتی ئەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە بۆ ساڵی 1931 لە وڵاتی كینیای كیشوەری ئەفریقا دەگەڕێتەوە.