بەهۆی فیلمەکانی دیزنیەوە هەموان حەزدەکەن ببنە شازادە، بەڵام ئەمەی خوارەوە ١٢ شتی ڕۆژانە و گرنگە کە خواستی هەموو کچێکەو کچە شازادەکان بۆیان نییە ئەنجامی بدەن:
-ناتوانێت ئیمزا بۆ خەڵک بکات و دەبێت ئمیزاکەی تەنها بچێتە سەر دیکۆمێنتە فەرمیەکان.
-کچە شازادەکان بۆیان نییە لە ئۆفیسدا کار بکەن و دەبێت لە پرۆژەی خێرخوازی و نێو خەڵکدا بن.
-نابێت بۆیەی نینۆکی دیار و ڕەنگی زەق بۆ نینۆکیان بکەن، لە کاتێکدا کچانی ئاسایی ئازادن.
-بۆیان نییە ئەکاونتیان هەبێت لە سۆشیال میدیا و ناتوانن بەشداری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بکەن.
-شازادەکان نابێت لە نێو خەڵکدا ماچ بکەن و هەستی خۆشەویستی بۆیەکدی دەرببڕن.
-هاوکات ناتوانن بەتەنها بچن بۆ بازاڕ و پێویستە کەسێکیان لەگەڵ بێت.
-ئەوان ناتوانن بەشداری لە دەنگداندا بکەن.
-جگە لەوەش نابێت جلوبەرگی وروژێنەر لەبەر بکەن.
-قەدەغەیە کە یاری مۆنۆپۆڵی بکەن چونکە ئەو یاریە لەسەر بنەمایی داگیرکردنی زەویە.
-نابێت لەگەڵ هەموو ئەندامانی خێزانەکەیان گەشت بکەن، ئەمەش بۆ ڕێگریە لە مردنیان بەیەکەوە.
-نابێت کاتێک شاژن بەسەرپێوەیە ئەوان دانیشن، جگە لەوەی دەبێت بزانن لە کوێی و چۆن دادەنیشن و ئازاد نین وەک کچانی دیکە.
-دەبێت لە هەفتەیەکدا ٣ جار بچنە ئارایشتگا و جوان دەربکەون، واتە مافی ئەوەیان نییە کە هەفتەیەک گوێ بەخۆیان نەدەن و پشوو وەرگرن.