سەردێر

ڕۆژانە کوپێک قاوە بخۆ، گورچیلە دەپارێزیت و ئەم سودانەی دیکەشی هەیە!

خواردنەوەی قاوە نەک هەر بەتەنها تامێکی خۆشی هەیە بەڵکوو چەندین سودی تەندروستیشی هەیە لەوانە:

– دەتپارێزێت لە توشبون بە شەکرەی جۆری 2: بەپێی چەند لێکۆڵینەوەیەک ئەوکەسانەی کە قاوە زۆر دەخۆنەوە کەمتر ئەگەری توشبون بە شەکرەی جۆری ٢ یان لێدەکرێت بەبەراورد بەوانەی کە کەم دەخۆنەوە یاخود هەر نایخۆنەوە، لەبەرئەوەی پێکهاتەکانی قاوە دەبیتە هۆی دابەزاندنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.

– خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی سوتاندنی 10% ی چەوری جەستە لە ڕۆژێکدا.

-مێشک لە توشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر دەپارێزێت،بە پێی لێکۆلینەوەیەک خواردنەوەی قاوە یارمەتی چالاکی مێشک دەدات، هەروەها ئەگەر بتوانن ڕۆژانە ٣-٤ کوپ قاوە بخۆنەوە ئەوا دەبێتە یارمەتی دەرێکی باش بۆ پاراستنیان لەتوش بون بە نەخۆشی لەبیرچونەوە.

– جگەر دەپارێزێت لە توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەن، خوێن بە جگەردا تێدەپەڕێت بۆ پاڵاوتن و دواتر ناردنی بۆ بەشەکانی جەستە، بەهۆی هیلاکیەوە لەکار دەکەوێت ومەترسی بۆ سەر ژیانت دروست دەکات، بەڵام خواردنەوەی کوپێک قاوە لە ڕۆژێکدا جگەر بە چالاکی دەهێڵێتەوە و لە نەخۆشی درێژخایەن دەیپارێزێت.

– ڕێگری لە ڕودانی سەکتە دەکات، خواردنەوەی دوو کووپ قاوە ڕۆژانە دڵ دەپارێزێت لە لاواز بون و هەروەها خانەکانی مێشک چالاک دەکات.

– ڕێگری دەکات لە بەردی گورچیلە : بەردی زەرداو ئازارێکی زۆری هەیە بەڵام خواردنەوەی قاوە دەتپارێزێت لە تووشبون بەو ئازارە.

– دەپارێزێت لە تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە : قاوە یارمەتی نەهێشتنی خانە شێرپەنجەییەکان دەدات، وەک شێرپەنجەی جگەر بەتایبەت لە پیاواندا.