له ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌دا كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری جۆراوجۆر به‌سه‌ر جه‌سته‌ی خانماندا دروستده‌بێت، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك بۆچونی هه‌ڵه هه‌یه كه لای خانمان بۆته كێشه له كاتێكدا هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستی نییه كه ئه‌وانیش:
– ماندوبون پهییوهسته به ڕێژه‌ی خوێنهكهوه: ئه‌م بۆچونه ڕاست نیه‌و ماندوو بون په‌یوه‌ندی نییه به رێژه‌ی زیادبونی خوێنهكهوه، به‌ڵكوو ئه‌وه (ئه‌نیمیا) یه كه ئه‌وه دروستده‌كان.
– نه‌خواردنی شتی سارد: زۆرێك پێیان وایه كه خواردن و خواردنه‌وه‌ی سارد ده‌بێته هۆی دروستبونی ئازار له‌و كاته‌دا، له كاتێكدا ئه‌و بۆچونه‌ش هیچ ڕاستیه‌كی زانستی تێدا نییه.
– دوگیانی سوڕی مانگانه دواده‌خات: ئه‌م بۆچونه ڕاستنییه‌و زۆركات ئه‌و په‌ستانه ده‌رونیی و گۆڕینی سیستمی نانخواردنهیه كه ده‌بێته هۆی دواخستنی سوڕی مانگانه، نه‌ك دوگیانیهكه.
– نابێت خۆت بشۆیت: زۆرێك پێیان وایه كه نابێت خانمان له‌و كاته‌دا خۆیان بشۆن، به‌ڵام باشتره كه به ئاوێكی شلهتێت خۆت بشۆیت.
– له 5 ڕۆژ زیاتر تێپه‌ڕناكات: خانمان پێیان وایه كه نابێت سوڕی مانگانه له 5 رۆژ زیاتر تێپه‌ڕ ببێت، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر هه‌یه سوڕی مانگانه بچێته 7 ڕۆژ.