سەردێر

٩ خاڵی گرنگ کە هەموو ئەوانی دووراودوور خۆشەویستی دەکەن پێویستە ڕەچاوی بکەن!

زۆرجار ڕوودەدات کە بەهۆکاری جیاواز ناچار دەبیت لە دوراو دوور پەیوەندی خۆشەویستی خۆت لەگەڵ هاوسەرەکەت یاخود خۆشەویستەکەت ئەنجام بدەیت، بەتایبەت لە کاتێکدا کە گەنجانێکی زۆر لە هەرێمی کوردستان لە وڵاتانی دەرەوە دەژین لە کاتێکدا هاوسەر یان خۆشەویستەکانیان لە کوردستانە، هەر بۆیە جێبەجێکردنی ئەم ڕێنماییانە بۆ مانەوەی پەیوەندیەکەتان بە بەهێزی گرنگە:

 

-هەستە ناخۆشەکانتان

-هەستە ناخۆشەکانتان بەرامبەر یەک یان پرسیارە قورسەکان یەکسەر دەڕمەبڕن، بەڵکوو ڕۆژێک یان دوو ڕۆژی با بەسەردا بچێت تا بزانیت کە ئەو هەستەت دەمێنێت یاخود نا، بۆیە بەردەوام ڕۆژێک بۆستە و بۆ ڕۆژی دواتر باسی بکە.

 

-بابەتی چارەنووساز

– گەر ئەو بابەتەی پێکەوە باسی دەکەن چارەنووساز یان زۆر گرنگ بوو باشترە چاوەڕوان بکەیت تا یەک دەبینن، چونکە زۆرجار بە نامە و تەلەفوون لێک تێنەگەیشتن دروستدەبێت.

 

-بیرۆکەی نوێ

– داهێنەربە لە دەربڕینی خۆشەویستی بە شێوازی خۆت و کار و ڕێگایی جیاواز بەکار بهێنە.

 

-وەڵامدانەوەی پەیوەندی

-چاوەڕوانی ئەوە مەکە هەموو کات یەکسەر وەڵامی پەیوەندیەکەت بداتەوە، چونکە ڕەنگە ئەو سەرقاڵبێت و ڕێزیی ئەوە بگرە.

 

-چێژ لە تەنهایی

-خۆت فێری ئەوە بکە کە چێژ لە کاتە تەنهاییەکانیشت وەربگریت و لەگەڵ هاوڕێکانت کەیفخۆش بە.

 

-خولیایی هاوبەش

-خولیا هاوبەشەکانتان بدۆزنەوە و بەیەکەوە ئەنجامی بدەن.

 

 

-بەردەوام قسەمەکەن بەیەکەوە

-قسەکردنی زۆر و بۆ ماوەی درێژ زۆرجار بێزارکەرە، بۆیە هەردوولا لەسەر کاتی قسەکردن ڕێک بکەون و لەگەڵ کارەکانتان بیگونجێنن.

 

-چێژ لە پەیوەندیەکەتان وەربگرن

 

-هەست و سۆزی خۆتان بۆ یەکتر دەرببڕن و لە هەستی سێکسی دامەبڕێن و بە شێوازی جیاوازی خۆتان ئەنجامی بدەن.

 

 

-غیرە و دڵپیسی دیاری بکەن

-لای تۆ چ شتێک قبوڵکراو نییە، پێویست ناکات بە سادەترین شت گومان بکەیت و غیرە بکەیت، پێویستە متمانەتان بەیەک هەبێت.