خانمان هەمیشە دەیانەوێت برژانگێکی پڕ و درێژیان هەبێت بۆ ئەمەش ڕێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر ، تۆی خانم دەتوانیت بە ڕێگەیەکی ئاسان برژانگەکانت پڕو جوان بکەیت بە بەکارهێنانی ڕۆن گەرچەک شەوانە بەم شێوەیەی خوارەوە :
ڕۆنی گەرچەکەکە بکەرە ناو قتوی ماسکارایەکی بەتاڵ بەڵام دوای شۆردنی بەشێوەیەکی جوان کە ڕەشیەکەی پێوە نەمێنێ ،شەوانە ڕۆن گەرچەکەکە پێش نوستن بدە لە برژانگەکانت و بەیانیان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ ، دەتوانیت هەمان کار بۆ برۆکانیشت بکەیت.
زەیتی گەرچک ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و چەند ماددەیەکی وەک oleic, linoleic, stearicی تێدایە کە بۆ درێژکردنەوە و بەهێزکردنی قژەکە زۆر بەسوودە.