زۆرێك له خانمان هه‌رچه‌نده ده‌زانن كه پێڵاوی بن به‌رز زیانی ته‌ندروستی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ پشت و ئه‌ژنۆ و قاچ، به‌ڵام حه‌ز به له‌پێكردنی ده‌كه‌ن، له‌و كاته‌شدا ده‌بێت ره‌چاوی ماوه‌ی له پێكردنی پێڵاوه‌كه بكه‌ن به‌مجۆره‌ی خواره‌وه.
– گه‌ر بنی پێڵاوه‌كه 4 سم به‌رز بوو، ئه‌وا ده‌توانن رۆژانه 4 كاتژمێر له‌پێی بكه‌ن.
– گه‌ر بنی پێڵاوه‌كه 5 – 7 سم بوو، ئه‌وا پێویسته ته‌نها له بۆنه تایبه‌ت و زۆر دیاركراوهكاندا له‌پێ بكرێت نه‌ك به شێوازێكی به‌رده‌وام.
– گه‌ر بنی پێلاوه‌كه 9 سم بوو، ئه‌وا پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌وه‌تان ده‌كه‌ن كه هه‌ر له‌پێی نه‌كه‌ن، به‌ڵام گه‌ر هه‌ر زۆر پێویستیش بوو ئه‌وا ته‌نها یه‌ك كاتژمێر له رۆژێكدا ده‌توانن له پێی بكه‌ن.