سەردێر

بۆچی ده‌بێت زوو زوو مووی بنباڵ لابه‌ریت؟

بونی موو له‌ بن باڵی مرۆڤدا گرنگی زۆری هه‌یه‌ به‌و پێیه‌ی رێگری له‌ لێكخشانی دوو به‌شی جیاوازی جه‌سته‌ ده‌كات و عه‌ره‌ق و ده‌ردراوانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش له‌ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌.

به‌ڵام لابردنی ئه‌و مووه‌ یه‌كێكه‌ له‌ بنه‌ماكانی پاكوخاوێنی له‌ ئاینی ئیسلامدا، به‌و پێیه‌ی ئه‌و عه‌ره‌ق و پیسیانه‌ش لاده‌چن كه‌ له‌ مووی بنباڵدا كۆبونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) داوای كردووه‌ موسوڵمانان لانیكه‌م 40 رۆژ جارێك مووی بنباڵ و ناوچه‌ هه‌ستیاره‌كانی دیكه‌ی جه‌سته‌یان لا ببه‌ن.