زانای به‌ناوبانگی فیزیای جیهان ئەلبەرت ئاینشتاین یه‌كه‌مین ژیانی هاوسه‌رگیری خۆی له‌گه‌ڵ خانمێكدا كه ئه‌ویش زانای فیزیابوو پێكهێنا به‌ناوی میلفا ماریك كه به‌یه‌كه‌وه خوێندكار بوون.
ئاینشتاین له ساڵی 1903 له‌گه‌ڵ میلفا چووه ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و دوو كوڕیشی لێی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له ساڵی 1919هه‌ردكیان له‌یه‌كدی جیابونه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه ئاینشتاین به‌پێی بڕیاری دادگا ده‌بوو قه‌ره‌بویه‌كی زۆری هاوسه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه.
به‌ڵام دواتر پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1921 ئاینشتاین خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ فیزیا وه‌رگرت، ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ده‌رئه‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا وه‌ری گرت دایی به هاوسه‌ره كۆنه‌كه‌ی بۆ ڕزگاربونی له قه‌رزه‌كانی.