سەردێر

بەر لەوەی بۆن بدەیت لە خۆت پێشتر ڤازلینی لێبدە، ئەمەش هۆکارەکەی

کرێمی ڤازلین یەکێکە لە بەسوودترین کرێمە بەرهەمهاتوەکان بۆ پێست، بەڵام بەدەر لە گرنگیەکەی بۆ پارێزگاری لە پێست دەتوانرێت لە چەندین بواری دیکەدا سوودی لێوەربگریت.

 

زۆرجار کاتێک بۆن لە خۆمان دەدەین ناچارین بوتڵی بۆنەکەش بکەینە جانتاکەمانەوە تا کاتێک بۆنەکەی کاریگەری نامێنێت لە خۆمانی بدەینەوە، بەڵام بە تاکتیکێکی ئاسان و لەگەڵ کرێمی ڤازلین لەو کێشەیە دەربازت دەبێت.

بۆ لەمەودوا کاتێک بۆن لە خۆت دەدەیت پێشتر کەمێک کرێمی ڤازلین بدە لەو ناوچەیە و بەسەریدا بلاو بکەرەوە، دواتر بۆنەکەی لێبدە، بەهۆی ئەوەوە کاریگەری بۆنەکە و ماوەی مانەوەکەی چەند هێندە زیاد دەکات.