سەردێر

فێری شێلانی دەست و پەنجەکانت ببە، بۆ ئاسوودەی جەستە زۆر کاریگەرە!

بە پێی فەلسەفەی كۆنی ڕۆژئاواییەكان دەكرێت بە بێ‌ بەكارهێنانی دەرمان و تەنها لە ڕێگەی پەستان خستنە سەر پەنجەكان كۆتایی بە ئازارەكانی لەشت بێنیت و لە ماوەیەكی كەمدا چارەسەری بكەیت، ئەوان پێیان وابووە كە هەموو ئەندامەكانی لەش بە دەستەوە پەیوەستە بۆیە دەتوانیت لە دەستتەوە چارەسەریان بكەیت بەم شێوەیە:

-پەنجە گەورە:پەیوەستە بە دڵ و سییەكانەوە، بۆیە هەركاتێك هەستت بە نائاسایی بوونی دڵت كرد وەك خێرابوون یاخوود خاووبوونی لێدانی دڵت كرد دەتوانیت بە گوشینی پەنجە گەورەكەت چارەسەری بكەیت.

-دووەم پەنجە: پەیوەستە بە كۆڵۆن و گەدەوە، ئەگەر هەستت بە قەبزی یاخوود ئازاری سك كرد، بۆ ماوەی 60 چركە بیگوشە پاشان ڕایكێشە و ڕاستەوخۆ چاك دەبیت.

-پەنجەی ناوەڕاست: ئەم پەنجەیە پەیوەستە بە دڵ، ڕیخۆڵە باریكە،خوێن، كۆئەندامی هەناسەدان. هەركاتێك هەستت بە سەرگێژخواردن و دڵتێكەڵهاتن كرد دەتوانیت هەندێك پەستان بخەیتە سەر ئەم پەنجەیە و خۆت لەو دۆخە ڕزگاربكەیت.

-پەنجەی ئەڵقە: ئەم پەنجەیە پەیوەندی بە مەزاجتەوە هەیە! هەر كاتێك هەستت بە نیگەرانی و خەمۆكی كرد تۆزێك مەساج بۆ ئەم پەنجەیە بكە و هەست دەكەیت كە باشتر بوویت.

-پەنجە تووتە: پەیوەستە بە گورچیلە، سەر و مل، كاتێك هەستت بە سەرئێشە و ئازاری مل كرد نەختێك پەستان بخەرە سەر پەنجە تووتەت و ئازارەكەت نامێنێت.