سەردێر

بە کەست وتووە بویتەتە ئەستێرەی سیوەل؟ ئەو ئەستێرەیە چییە؟

(چیە خۆت کردوە بە ئەستێرەی سیوەیل هەر دەرناکەوی).
یان ئەوترێ (چیە لێمان بووی بەئەستێرەی سیوەیل).

ئەمە ئیدیۆمێکی ڕۆژانەیە،بەزۆری لە سلێمانیی و شارباژێڕدا گۆدەکرێ. بۆتە پەندێ یان گوزارەیەکی خۆشی بەکەسانێک دەوترێ کەماوەیەکی زۆر ون دەبن و دەرناکەون،یان کەم کەم دەبینرێن.ئیدیۆمەکه بۆ دەبڕینی خۆشەویستی و بینینی تامەزرۆیی کەسێکە کە دیارنییە و کەم بەرچاو ئەکەوێت.

ئەستێرەی سیوەیل :بە عەرەبی (نجمە سهیل)پێ دەڵێن،بەلاتینیش کانۆپوس (canopus).لەکۆندا میسرییه‌کان،ئەم ناوەیان لە ئازایەتیی و جەسووری گه‌نجێکی شۆڕشگێڕه‌وه‌ وەرگرتووە.کە لەسه‌رده‌می ئه‌سپی ته‌ڕواده‌ به‌شداربووە.
بەدووەهەمین ئەستێرەی ڕووناکی ئاسمانە لەدوای ئەستێرەی sirius.
تەمەنی نزیکەی ۲۷ ملیۆن ساڵە.دووری لە زەوییەوە ۳۱۰ بۆ ۳۱۳ ساڵی ڕووناکیە…
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ئه‌م ئه‌ستێرە،شه‌وان پلەی گه‌رما نزم دەبێتەوە و شنه‌بای سیوه‌یلی هه‌ڵئه‌کات.
ڕاده‌ی شێ له‌ که‌شوهه‌وا زیاد ده‌کات،ترێ ڕوو له‌ که‌مبوون ئه‌کات و خورما به‌ره‌و گه‌شه‌ و زیادبوون ئه‌چێت.

نزیکەی ۷٦ ساڵ جارێک بەدەوری زەویدا دەخولێتەوە.هەندێ ژێدەر پێی وایە ۷۷ ساڵ جارێک بەدەوری زەویدا دەخولێتەوە.کە ئەم ژێدەرە بەهیچ جۆرێ زانستی نیە.
بەڵکو ژێدەری دروست و باوەڕپێکراو و زانستیی و بینراو ۷٦ ساڵ جارێک بەدەوری زەویدا ئەخولێتەوە.کاتێ ئەستێرەی سوەیل دەرئەکەوێ،پلەی گەرما زۆر نزم ئەبێتەوە.لەکۆندا ئەگەر وەرزێک وەرزی هاوین پلەی گەرمای نزم بێتەوە،پێان وتووە بای سوەیل.واتا بای فێنکیی و بای سارد.

درەوشانەوەی ئەم ئەستێرەیە زیاتر بەسەر ئاسمانی سیوەیل و دەشتی ئالاندا و نیمچە دوورگەی عەرەبیدا تێدەپەڕێت.

٭ئەستێرەی سیوەیل چیە؟

لەگەڵ كۆتایی هاتنی چلەی هاوین لەئاسمانی عێراق و كوردستاندا،ئەستێرەی سیوەیل یان (سوهەیل) دەبینرێت.
كە لەناو كوردا بەئەستێرەی (سیوەیل) ناوبراوە.

لە بەروار وساڵی ٥-۹-۲۰۱٤ز دوای نزیکەی حەفتاو شەش ساڵ دەرکەوت.

پیرەمێردی شاعیری کورد لەبنەچەدا خۆی خەڵکی ناوچەی سوەیل بووە.
ئەو مرۆڤانەی کە تەمەنیان پتر لە سەد ساڵ بووە،دووجار ئەم ئەستێرەیان بینوە،ئەم ئەستێرەیە گەشاوەترین و ڕۆشنایرین ئەستێرەی شەوە،کە بەشێوەیەکی زۆر جوان و سەرەنجڕاکێش دەبینرێت.

هەندێ دەڵێن ڕەنگی پرتەقاڵییەکی سورباوە،بەڵام لەڕاستیدا ڕەنگی سپیەکی زۆر زۆر ڕۆشن و پڕشنگدارە،.کە دەر دەکەوێت نزیکەی چل بۆ پەنجا ڕۆژ بەئاسماندا بەدرەوشاوەیی دەمێنێتەوە.

شارباژێڕییەکان بە ئەستێرەی سەرئاسمانی خۆیان وئەستێرەی خۆیانی دەزانن،
هەر بۆیە ناوچەیەکی ڕووبەرگەورەی شارباژێر بە ناوی ئەو ئەستێرەیەوە ناونراوە.

گەشاوەترین و ڕۆشنایترین ئەستێرەیە لەشەودا لەئاسمانی كوردستان دەبینرێت.بەتایبەت بەناوچەی ئالانی شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی دەبینرێت.

لەكۆتاییەكانی وەرزی هاویندا و لەشەواندا لەنیمچەی دورگەی عەرەبییشدا دەبینرێ.
.لەكوردستان سیمایەكی جوان دراوەتە ئەم ئەستێرەیە و تەنانەت لەهۆنراوەکاندا و گۆرانیەکانیشدا ناوی زۆر بەوەسفی ئەو ئەستێرەی کراوە.
كوردیشدا ئاماژە بەدرەوشاوەیی و جوانییەكەی كراوە.

ڕەنگی ئەستێرەکە چۆنە؟
ئەستێرەی سیوەیل یان سوهەیل

چۆنێتی دەرکەوتنی ئەستێرەی سیوەیل؟

شەست وچوارەمین ئەستێرەی دروشاوەیە ،یەکێکە لەو 200 کلکدارە هالی یە. کە بەدەوری زەویدا دەخولێنەوە .

لە ئاسمانی کوردستان دواجار لە ساڵی ۱۹۹۷ز دەرکەوتووە . ئەو درەنگ دەرکەوتنەی ئەستێرەی سیوەیل لەناوچەی شارباژێڕ و سیوەیل بەگشتی و ناوچەی ئالانی شارباژێڕ بووە بە پەندێک بەجۆرێک ئەگەر کەسێک خزمێک یان دۆست و ئازیزێکی درەنگ ببینێ دەڵێت ( چیە لێمان بووی بە ئەستێرەی سیوەیل) .

سیوەیل :
سیوەیل یان ناحیەی باسنێ، یەکێکە لە ناحییەکانی قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی
واتا ناوچەی شارباژێڕ و ئالانی شارباژێڕ بەگشتی پێی دەوترێت سیوەیل ،پێدەچێ ئەم ناوە لە ناوی ئەستێرەی سیوەیلەوە هاتبێ .

ئامادەکردنی : داناز عەبدولڕەحمان