سەردێر

٦ ڕێنمایی گرنگ بۆ ئەوەی بەبێ ئازار و پشتئێشە پێڵاوی پاژنە بەرز لەپێ بکەیت

ئاشكرایە پێڵاوی پاژنە بەرز جوانیەكی تایبەتی هەیەو كەشخەییەكی تەواو بە جل و بەرگ و شێوازی ڕۆشتنت دەدات،  بەڵام لەپێ‌ كردنی بە ئازارەو ناتوانی ماوەیەكی زۆر پێوەی برۆیت لەگەڵ ئەوەشدا دەبینین كە خانمە ئەمریكی و بیانیەكان زۆربەی كات بۆ دەرەوەو شوێنی ئیش و بە بەردەوامی لە پێی دەكەن بەبێ‌ ماندو بون! تۆش بەم ٦ فێڵە دەتوانیت فێری لە پێ‌ كردنی پێلاوی بەرز ببیت:

– قەوسی پێیەكانت رابهێنە لەسەر پێڵاوی بەرز : ئەگەر هاتو هەمیشە كالە و پێڵاوی فلات لەپێ‌ بكەیت ئەوە قاچەكانت بە وە ڕادێت و ئەگەر دوای ئەوە پێلاوی بەرز لەپێ‌ بكەیت ئەوە بەئازارەو ناتوانیت بەڵام ئەگەر قاچەكانت لەسەر پێڵاوی بەرز رابهێنیت ئەوە پێیەكانت شێوەی كەوان وەردەگرن.

– قەبارەی  پێڵاوەكانت كەمێك گەورەتر لە قاچی خۆت هەڵبژێرە بۆ ئەوەی ئاسودە بێت لە پێتدا.

– ئاگات لە جوڵانەوەی جەستەت بێت لە كاتی ڕۆشتندا و هەوڵ بدە سكت بەریتە ناوەوە  و شانەكانت بۆ دەرەوە ئەوە رۆشتنێكی جوان بە جەستەت دەدات.

– لەپێشدا پاژنە ئینجا پەنجەكانت بكە سەر زەوی بەو جۆرە ڕۆشتنێكی جێگیر و سروشتیت دەبێت، ئەگەر پێشتر پەنجەكانت دابنێیت وەك ئەوە وایە لەسەر نوكی پێ‌ برۆیت

– كاتی تەواو بدە بە ڕۆشتنت و بە هێواشی و بە ئارامی هەنگاو بنێ‌.

– پاژنەی پێڵاوی جیاواز هەڵبژێرە و لە بەرز و مامناوەندو هەندێ‌ جاریش نزم لەپێ‌ بكە.