سەردێر

دەتوانیت وەڵامی مەتەڵەکەی ئەنیشتاین بدەیتەوە؟ ئێمه‌ كوردانومانه‌

ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ ژیری خۆت تاقی بكه‌یته‌وه‌ و بزانیت كه‌ ئایا تۆ له‌ كه‌سه‌ هه‌ره‌ زیره‌كه‌كانیت یاخود نا، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ پرسیارێكی ژیریه‌ كه‌ زانای به‌ناوبانگ (ئه‌لبه‌رت ئه‌نیشتاین) دایهێناوه‌ (ئێمه‌ كوردانومانه‌)، هه‌ر بۆیه‌ تۆش توانای خۆت تاقیبكه‌ره‌وه‌ به‌و پرسیاره‌ی كه‌ ئایا كام له‌م 5 ماڵه‌ی سه‌ره‌وه‌ ئاژه‌ڵی (ماسی)یان هه‌یه‌ له‌ ماڵه‌وه‌؟ ئه‌وه‌ش بزانه‌ كه‌ تاقیكراوه‌ته‌وه‌ ته‌نها %2ی كه‌سه‌كان ده‌توانن وه‌ڵامه‌كه‌ بده‌نه‌وه‌.

 

بۆ ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ بزانیت پێویسته‌ ئه‌وه‌ بزانی كه‌ 5 ماڵ له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ بونیان هه‌یه‌ كه‌ 5 ڕه‌نگی جیاوازن، له‌ هه‌ر ماڵێكدا كه‌سێك ده‌ژی له‌ نه‌ته‌وه‌ی جیاواز، هه‌ر كه‌سێكیش جۆره‌ جگه‌ره‌یه‌كی جیاواز ده‌كێشێت، خواردنه‌وه‌یه‌كی جیاواز ده‌خواته‌وه‌، ئاژه‌ڵێكی ماڵی جیاوازی هه‌یه‌، واته‌ هیچكامیان هه‌مان جگه‌ره‌و هه‌مان خواردنه‌وه‌و هه‌مان ئاژه‌ڵی ماڵیان نیه‌.

 

 

كامیان ماسی هه‌یه‌؟

– پیاوێكی عه‌ره‌ب له‌ خانوه‌ سوره‌كه‌ ده‌ژی.

– پیاوه‌ چینیه‌كه‌ سه‌گی ڕاگرتووه‌.

– پیاوه‌ فارسه‌كه‌ چا ده‌خواته‌وه‌.

– خانوه‌ سه‌وزه‌كه‌ له‌ لای چه‌پی خانوه‌ سپیه‌كه‌یه‌.

– خاوه‌نی خانوه‌ سه‌وزه‌كه‌ قاوه‌ ده‌خواته‌وه‌.

– ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ جگه‌ره‌ی پاڵ ماڵ ده‌كێشێت باڵنده‌ی هه‌یه‌.

– خاوه‌نی خانوه‌ زه‌رده‌كه‌ جگه‌ره‌ی دونهیڵ ده‌كێشێت.

– ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ خانوی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژی شیر ده‌خواته‌وه‌.

– ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره‌ی بلیند ده‌كێشێت دراوسێی ئه‌و ماڵه‌یه‌ كه‌ پشیله‌ی هه‌یه‌.

– ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌سپی ڕاگرتووه‌ دراوسێی ئه‌و ماڵه‌یه‌ كه‌ دونهیڵ ده‌كێشێت.

– ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره‌ی بلوسماسته‌ر ده‌كێشێت بیره‌ ده‌خواته‌وه‌.

– پیاوه‌ توركه‌كه‌ جگه‌ره‌ی پڕێنس ده‌كێشێت.

– كورده‌كه‌ دراوسێی خانوه‌ شینه‌كه‌یه‌.

– ئه‌و كه‌سه‌ی جگه‌ره‌ی بلیند ده‌كێشێت دراوسێی ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ ئاو ده‌خواته‌وه‌.

 

هاوكاری: هه‌موو كه‌سه‌كان به‌پێی (نه‌ته‌وه‌، خواردنه‌وه‌، جگه‌ره‌ كێشان، ئاژه‌ڵ و ڕه‌نگی ماڵ) بدۆزه‌ره‌وه‌ دواتر خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ت بۆ ده‌رده‌چێت كه‌ ماسی ڕاگرتووه‌.

 

وه‌ڵامه‌كه‌ی:

 

1- كورده‌كه‌ له‌ خانوه‌ زه‌رده‌كه‌ ده‌ژی و ئاو ده‌خواته‌وه‌و جگه‌ره‌ی دونهیڵ ده‌كێشێت و پشیله‌ی هه‌یه‌.

2- فارسه‌كه‌ له‌ خانوه‌ شینه‌كه‌ ده‌ژی و چا ده‌خواته‌وه‌و بلیند ده‌كێشێت و ئه‌سپی هه‌یه‌.

3- عه‌ره‌به‌كه‌ له‌ خانوه‌ سوره‌كه‌ ده‌ژی و شیر ده‌خواته‌وه‌و جگه‌ره‌ی پاڵ ماڵ ده‌كێشێت و باڵنده‌ی هه‌یه‌.

4- چینیه‌كه‌ له‌ خانوه‌ سپیه‌كه‌ ده‌ژی، بیره‌ ده‌خواته‌وه‌و بلوماسته‌ر ده‌كێشێت، سه‌گیشی هه‌یه‌.

5- توركه‌كه‌ له‌ خانوه‌ سه‌وزه‌كه‌ ده‌ژی، قاوه‌ ده‌خواته‌وه‌و پرێنس ده‌كێشێت و خاوه‌نی ماسیه‌.

 

وەڵامەکەیت زانی ؟ لە کۆمێنت بۆمان بنووسە

تێبینی: ئەگەر وەڵام نازانیت لە کۆمێنت بنوسە دەمەوێت وەڵامەکەی بزانم و بەنامەی تایبەت بۆت دەنێرین