سەردێر

بە حەبی ئەسپرین ئەم ماسکە بۆ ڕوخسارت درووستبکە، چرچی پێوە ناهێڵێت

ماسكی ئه‌سپرین له‌گه‌ڵ لیمۆدا یه‌كێكه‌ له‌ كاریگه‌رترین ئه‌و ماسكانه‌ی پیستت به‌ گه‌نجی ده‌هێلێته‌وه‌و ڕێگری ده‌كات له‌ چرچ بونی.
بۆ دروستكردنی ماسكه‌كه‌ 3 حه‌بی ئه‌سپرین بهێنه‌ له‌گه‌ڵ 3 كه‌وچكه‌چا ئاوی لیمۆ، دواتر ئه‌سپرینه‌كه‌ بهاڕه‌و ئاوه‌ لیمۆكه‌ی بكه‌ به‌سه‌ردا تا هه‌ویرێكی لێ دروستده‌بێت.
پاشان ئه‌و ماسكه‌ بده‌ له‌ ڕوخسارت و بۆماوه‌ی 10 خوله‌ك پێوه‌ی به‌جێ بهێڵه‌، كاتێك كاته‌كه‌ ته‌واو بوو به‌ جوانی ڕوخسارت بشۆره‌وه‌.