سەردێر

هۆکار چییە کە هەمووکات پێیەکانت دێشێت و ناتوانیت زۆر بە پێوە بوەستیت؟

هۆکار چییە کە هەمووکات پێیەکانت دێشێت و ناتوانیت زۆر بە پێوە بوەستیت؟ ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکاری تەندرووستییە کە ئەو دۆخە دێنێتە کایە و پێویستە ئاگادار بیت:

 

-هەوکردنی دەرەوە

بەهۆی هەوکردن لە دەرەوەی قاچەکە بە میکرۆب درووستدەبێت و ئازار لە پاژنەی پێدا درووستدەبێت، پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

 

-هەوکردنی جومگەکان

-هەوکردنی ناو جومگەکان یەکێکی دیەکەیە لە ئەو هۆکارانەی ئازاری پاژنەی پێ درووستدەکات، دەتوانیت بە توێکڵی لیمۆ مەساجی پێبکەیت.

 

-نەخۆشی میرانە

-دەردە پاشا  یاخود میرانە بریتیە لە کۆبونەوەی یوریک ئەسید لە جومگەکاندا بەتایبەتی جومگەی پەنجە گەورەی پێ ئەمەش بە هۆی تێکجونی زیندە چالاکی لەش کە کاتیک کەسەکە پرۆتین دەخوات ئەم دەیکات بە یوریک ئەسید کە پیویستە بکرێتە دەرەوەی لەش.

 

-هەوکردنی بەستەرەکانی بنی پێ

-هەوکردنی بەستەرەکانی بنی پێ (Plantar fasciitis) یەکێکە لە بڵاوترین هۆکارەکانی ئازار لە قاچدا و زیاتر لەناو وەرزشکاراندا بڵاوە.

 

-کێشەی Bursitis

-بەهۆکاری هەر جۆرە ڕوداوێک یان پیسبون و هەوکرد یان نیشتنی ماددەی کریستاڵی لە جومگەی ئەژنۆ، ئەوا لەوانەیە هەوکردن و  ڕوبدات لە کیسی لینجیە جیاوازەکانی نێوان جومگەی ئەژنۆ .

 

پارێز

-پێڵاوی تەندرووست و باش لەپێ بکە.

-زیاد لە پێویست قاچت ماندوو مەکە و پێش جوڵاندن گەرمی بکە.

-ئاگاداری کێشت ببە و وەرزش ئەنجام بدە.

-بە پێی پەتی بەسەر شتی رەقدا مەڕۆ.

-لەکاتی نەخۆشی و ئازار سەردانی پزیشک بکە.