سەردێر

چەند دانپیادانانێک لەسەر سەمای بالێ کە وادەکات دیوێکی دیکەی شتەکان ببینیت

ئەمەی خوارەوە چەند دانپیادانانێکە لەسەر سەمای بالێ کە وادەکات دیوێکی دیکەی شتەکان ببینیت کە پێشتر درکت پێی نەکردووە:

 

-دەستپێک

سەماکەری بالێ بۆ ئەوەی جەستەی تەواو ڕابێت بۆ سەماکە و بتوانێت بە پڕۆفیشناڵانە ئەنجامی بدات، پێویستە زۆر لە منداڵیەوە دەست بەسەماکە بکات، زۆرێک لە سەماکەرە ناودارەکان لە تەمەنی ٣ ساڵیانەوە دەستیان بە ڕاهێنانەکان کردووە.

 

– شێوەی جەستە

-گرنگترین خاڵ نەرمی و لاستیکی جەستەکەیە کە دەبێت زۆر بە باشی کشابێت تا بتوانێت سەماکە ئەنجام بدات.

-نابێت کێشی سەماکەری بالێ لە ٤٠ بۆ ٦٠ کیلۆ زیاتر بێت و باڵاشیان لە نێوان ١٦٠ بۆ ١٧٥ سانتیمدایە.

-زۆر گرنکە سەماکەری بالێ خاوەنی قاچ و ڕانێکی درێژ بێت.

 

-خواردن

خواردنی سەماکەری بالێ زۆر سنوردار و دیاریکراوە و نابێت چەوری و شەکر و شیرینی بخوات و دەبێت بە سەوزە و میوە و شتی کەم خۆی تێربکات تا جەستەی تێک نەچێت.

 

-لە پشت نمایشەوە

سەماکەری بالی قاچیان زۆر ماندوو دەبێت و ڕۆژانە ٧ کاتژمێر بە پێوەن و سەما دەکەن، ئەمەش بە پێی ڕۆڵەکەیان لە تیمەکەدا دەگۆڕێت، بەڵام ناچارن بەردەوام مەساج بۆ قاچیان بکەن و کرێمی تایبەتی لێبدەن و پارێزگاری بکەن تا تەندرووستیەکەی بپارێزن.

-جگە لەوەی بەهۆی ئەوەی قژیان زۆر توند لە سەرەوە دەبەستن زۆرجار دەڕوتێتەوە و پێویستە بەردەوام ئاگاداری قژیان بکەن.

-کارەکەیان ماندویەتی زۆری هەیە و تەنها سەماکردن نییە، بەڵکوو دەبێت ستەیج و جلوبەرگەکان ئامادەبکەن و ماوەیەکی زۆر لەو جلوبەرگانەدا بمێننەوە.

-ماکیاژە کلاسیکیەکەیان بەر لە هەر نمایشێک نزیکەی ٣٠ بۆ ١ کاتژمێری دەوێت تا تەواو دەبێت و ناچاردەبن ئەو ماوە زۆر لە ئارایشتگادا بمێننەوە.

 

 

-دایکایەتی

 

بوون بە دایک یەکێکی دیکەیە لە ئەرکە قورسەکان لە ژیانیاندا، چونکە ئیدی دەبێت سەرلەنوێ ڕاهێنانە قورسەکان دەستپێبکەنەوە تا جەستەیان دەچێتەوە دۆخە ئاساییەکەی جاران.

 

سەمای بالێ جۆرێکە لە نمایشی سەمایی کە لەلایەن ئیتاڵیەکانەوە داھێنراوە لە دەی پازدەھەم ، دواتر پەرەی پێدرا و کرا بەنمایشێکی گەورە و ئێستا لە جیهاندا نمایشدەکرێت و لە ڕووسیا و فەڕەنسا زۆر بەناوبانگە