سەردێر

لەمەودوا توێکڵی هێلکە فڕێ مەدە، بەم جۆرە دەتوانیت سوودی لێببینیت!

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا له‌سه‌ر توێكڵی هێلكه‌ كراوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و توێكڵه‌ بۆ ئێسكی مرۆڤ زۆر به‌سوده‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی لاوازی ئێسكیان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی كالیسیۆم.

له‌ نێو توێكڵی هێلكه‌دا ڕێژه‌یه‌كی زۆر كالیسۆم هه‌یه‌ جگه‌ له‌ 27 مادده‌ی دیكه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان بۆ مرۆڤ سودبه‌خشن، هه‌ر بۆیه‌ ته‌نانه‌ت له‌ كاتی سكانی ئێسكه‌كان خواردنی توێكڵی هێلكه‌ بۆ زو چاكبونه‌وه‌یان زۆر گرنه‌.

 

چۆن توێكڵی هێكه‌ بخۆین؟

به‌لای زۆرێكمانه‌وه‌ سه‌یره‌ كه‌ چۆن ده‌توانین توێكڵی هێلكه‌ بخۆین، به‌ڵام له‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه‌دا شێوازی ئاماده‌كردنی توێكڵی هێلكه‌ بۆخواردن ڕونكراوه‌ته‌وه‌.

پێویسته‌ توێكڵی  هێلكه‌كه‌ بشۆیته‌وه‌و دواتر 15 خوله‌ك بیكوڵێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌كتریای پێوه‌ نه‌مێنێت، پاشان بیكه‌ره‌ فڕنه‌وه‌ له‌سه‌ر پله‌ی 200 بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك، تا وایلێدێت به‌ ئاسانی ورده‌بێت، دواتر له‌ رێگه‌ی عه‌ساره‌وه‌ بیهاڕه‌ تا تۆزێكی لێ دروستده‌بێت، ده‌توانیت ئه‌و تۆزه‌ بكه‌یته‌ خواردنه‌وه‌ و به‌و جۆره‌ سوود له‌ توێكڵی هێلكه‌كه‌ وه‌ربگریت.