سەردێر

چەند جوڵەیەکی وەرزشی کە ئازاری سەرت ناهێڵێت و جەستەت ئارام دەکاتەوە

ئەمەی خوارەوە چەند جوڵەیەکی وەرزشییە کە ئازاری سەرت ناهێڵێت و جەستەت ئارام دەکاتەوە:

 

-بەپێوە بوەستە و سەرت بەرە بۆ لای قاچت  تا دەتوانیت و پاشان بۆماوەیەک ڕایبگرە دواتر دوبارەی بکەرەوە. ٥ جار

-لەسەر ئەژنۆ دابنیشە و سنگت بۆ پێشەوە ڕابکێشە و پشوو بە جەستەت بدە، ١ خولەک

-قاچت بە دیوارەوە هەڵبواسە و پشوو بدە. ١ بۆ ٢ خولەک

-بە دانیشتنانەوە قاچت کۆبکەرەوە و بکشێنە و بەرز و نزم بە ئەژنۆکانت بکە بەجۆرێک کە هەست بە کشانەکە بکەیت. ٣٠ جار

-بکەوە سەر پشت و بەشێوەی پرد  سمتت بەرز بکەرەوە و شناوی پێبکە –  ١٠ جار