سەردێر

چۆن چارەسەری خەوزڕان دەکەیت؟ ئەم ٥ ڕێگایە تاقی بکەرەوە

هەندێک جار لە نیوەشەودا خەبەرت دەبێتە جا بەهۆی خەوی ناخۆشەوە بێت یان هەر هۆکارێکی دیکە و یاخوود بەدرێژایی شەوەکە لە ژێر جێگەدایت بەڵام هەر چاوەڕێی ئەوەیت بنوویت ئەوا پێویستە چارەسەری ئەم کێشەیە بکەیت بە زووترین کات. ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین چارەسەرەکانن.

 

-لە کافاین دوور بکەورەوە

-گەر شەوانە خەوت لێناکەوێت، ئەوا لە پاشنیوەڕۆ وە هیچ شتێک مەخۆ کە قاوەی تێدایە، چوونکە وا دەکات درەنگتر خەوت لێبکەوێت.

 

-بیرکردنەوەی قووڵ

-بەو جۆرەی کە لە یارییەکانی یۆگادا ئەنجام دەدرێن، یارمەتیت دەدات مێشکت بحەسێتەوە، بەڵام ئەوەی گرنگە نابێت ئەو تێفکرینە دەربارەی شتە ئاڵۆزەکان بێت، بەڵکو تەنها تەرکیزی مێشک کۆبکاتەوەو هیچی دیکەنا.

 

-جێگای تەندرووست

-ئاگاداری ئەوەبە جێگاکەت نە زۆر نەرم نە زۆر رەق بێت، سەرینەکەت باش دانرابێت، و بەرز و نزم نەبێت لە چاو شەوەکانی دیکەدا زۆربەی کەس لەژووری تاریک و کەمێک بێدەنگدا خەویان لێدەکەوێت بۆیە ئاگاداری ئەو خاڵە بە.

 

-کاتی خەو دیاریبکە

 

-هەمیشە لەکاتێکی دیاریکراودا هەوڵی خەوتن بدە، تەنانەت لە پشووەکانیشدا مەیگۆڕە، هۆکارێکی بێخەویی گۆڕانی کاتی خەوتنە.

 

-واز لە مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بهێنە

-هەر کاتی خەوت هات وازیان لێبێنە چوونکە وا دەکات داڵغەت بڕوات و خەوت لێنەکەوێت.