سەردێر

چەند ڕێگەیەکی خێرا و جیاواز بۆ ئەوەی چارەسەری کپبوونی گوێچکەکانتی پێبکەیت

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگەیەکی خێرا و جیاوازە بۆ ئەوەی چارەسەری کپبوونی گوێچکەکانتی پێبکەیت:

 

-ئاو و خوێ تێکەڵبکە و بۆ ماوەی ١ خولەک لە دەمتی ڕابدە، کپبوونی گوێچکەت ناهێڵێت.

-چەند گەڵایەکی نەعنا لەگەڵ خوێ بکەرە سەتڵێک ئاوەوە و گەرمی بکە و هەڵاوەکەی با بێت بە سەرتدا.

-دەتوانیت کەمێک زەیتی گوڵەبەڕۆژە بکەیتە ناو ئاوەوە و غەرغەرەی پێبکەیت، بۆ بەردانی گوێچکەت بەسوودە.

-دەتوانیت بە موجەفیفە هەوای وشک بدەیت لە گوێچکەت، بەڵام لەسەر پلەی کەم دایبنێ و دوور ڕایبگرە

 

-کەمێک زەیتی زەیتوون گەرم بکە و چەند دڵۆپێکی لێبکەرە ناو گوێچکەتەوە

 

-دەمت بکەرەوە و شەویلگەت بەملاولادا بجوڵێنە، چارەسەرە بۆ کپبوونی گوێچکە