سەردێر

نهێنی پێدانی سیر بە مریشک چییە؟

لە هەندێک لە کێڵگەکانی مریشک و بەتایبەت لە زستاندا سیر دەکرێتە نێو ئەو ئاوەوە کە مریشکەکان دەیخۆنەوە.

سیرەکە دەهاڕدریت و جوان ورد دەکرێت، پاشان دەکریتە ناو ئاو و خۆراکی مریشکەکانەوە و لەو ڕێگەیەوە بەرگریان بۆ سەرما زیاتر دەبێت، بەڵام نابێت لە ئەو کارەدا زیادەڕەوی بکرێت بۆ ئەوەی هێلکەکانیان بۆنی سیری لێنەیەت.

شێوازی گونجاویش بۆ ئەم کارە ئەوەیە کە سیرێک بکرێتە ٥ لیتر ئاوەوە و هەفتانە تەنها دووجار بدرێت بە مریشکەکان.