سەردێر

شەکرەی درۆزنە چییە؟ چۆن ئەیناسیتەوە؟

نەخۆشییەک هەیە بە کوردییەکەی خۆمان پێی دەڵێن ”شەکرە درۆزنە” کە بریتییە لە دروستبوونی نا هاوسەنگییەک لە ڕاگرتنی شلەی ناو لەش، وە بڕێکی زۆر ئاو لە ڕێگەی میزکردنەوە دەکرێتە دەرەوەی لەش لە کەسی تووشبوودا، کە بە زۆری بە هۆی ئەم هۆکارانەوەیە:

-بەهۆی تێکچوونی ” ژێرلانک” یان ” ڕژێنی ژێرمێشکەڕژین” کە لە مێشکدا هەن، هۆرمۆنی ” دژە میزکردن ” لەلایەن ژێرلانک بەرهەم دەهێنرێت و لە پلی پشتەوەی ڕژێنی ژێرمێشکەڕژێن هەڵدەگیرێت تا لە کاتی پێویست دەربدرێت لەم حاڵەتەدا هۆرمۆنەکە بەردەست نابێت.

-هۆڕمۆنی ” دژە میزکردن” بە شێوەیەکی ئاسایی بوونی هەیە بەڵام گورچیلەکان ناتوانن وەڵامدانەوەی پێویستیان بۆ هۆرمۆنەکە هەبێت.
بۆیە لە هەردوو بارەکەدا، لەش بڕێکی زۆر لە ئاو لە ڕێگەی میزکردنەوە دەکاتە دەرەوە و کۆمەڵێک لە نیشانە باوەکانی نەخۆشی شەکرە وەک هەست کردن بە زۆر تینوێتی،زۆر میزکردن، وە دابەزینی کێش لەو کەسانەدا دەردەکەوێت کە توشی ئەم نەخۆشییە بوون .بەڵام لە ڕاستیدا نەخۆشییەکە هیچ پەیوەندی بە نەخۆشی شەکرەوە نییە.

ئاڤار سەڵاح محەمەد
خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی