سەردێر

چۆن چارەسەری کێشەی گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ دەکەیت لە شەودا؟

گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر و بەتایبەت لە شەوان و کاتی خەوتندا ڕوودەدات، ئەمانەی خوارەوە چەند چارەسەرێکی ئەم نەخۆشیەن:

-لێخوڕینی پاسکیل:ڕۆژانە لێخوڕێنی پاسکیل بۆ چەند خولەکێک دەبێتە هۆی کەم کردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکان.

-خواردنەوەی ئاو:یەکێک لە هۆکارەکانی گرژبوونی ماسولکەکانی قاچ بریتییە لە کەمی ئاو لە لەشدا بۆیە هەوڵبدە رۆژانە لانی کەم ٦ بۆ ٨ پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.

-ڕاکێشانی قاچ:درێژکردنی قاچەکان پێش خەوتن بۆ ماوەی ٣ خولەک یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پشودانی ماسولکەکانی قاچ.

-وەرگرتنی کانزاکان: کانزاکانی وەکو پۆتاسیۆم و مەگنسیۆم کاریگەریەکی زۆری هەیە لە کەمکردنەوەی گرژبوونی ماسولکەکان، ئەم کانزایانەش لە ناو میوەکاندا هەیە بەتایبەت مۆز و پرتەقاڵ و ترێ و قەیسی.

-داپۆشینی قاچەکان لە کاتی خەوتندا:هەوڵبدە لە کاتی خەوتندا قاچەکانت بە بەتانی یان سەرچەفێک دابپۆشی ئەگەرچی تەنکیش بێت بۆ ڕێگریکردن لە گرژبوونی قاچەکان بەهۆی سەرمابوونەوە.