سەردێر

چەند تاوانیک کە بەرامبەر پێستت ئەنجامی دەدەیت و زۆر ناشرینی دەکات

ئەمەی خوارەوە چەند تاوانیکە کە  خانمان بەرامبەر پێستیان ئەنجامی دەدەن  و زۆر ناشرینی دەکات:

 

– زیاد لە پێویست کرێم و بەرهەمی جوانکاری بەکاردەهێنیت و هەرچیت بەردەستبکەوێت دەیدەیت لە پێستت، لەکاتێکدا گرنگە کە کۆمەڵێک بەرهەمی دیاریکراوت هەبێت و هەر ئەوە بەکار بهێنیت.

– لێکەرەوە ماکیاج بەکار ناهێنیت، کە ئەوەش هەڵەیە و بەباشی ماکیاژەکەت لێناکاتەوە.

 

– سەرجێگەکەت و بەتایبەتی سەرینەکەت ناشۆیت، ئەوەش زیانی زۆری بۆ پێستت هەیە و پێویستە لانیکەم ٢ هەفتە جارێک بیشۆیت.

 

– شەوانە کرێمی شێدارکەرەوەی پێست بەکارناهێنیت و بەبێ ئەوە دەخەویت.

 

زانیاری: بۆ گرنگیدان بە پیست و ڕێگری لە ماندووبونی دەتوانیت بەشی ناوەوەی مۆز لێبکەیتەوە و بیدەیت لە ڕوخسارت وەک ماسکیکی سرووشتی.