سەردێر

٧ تاکتیک کە لە IKEA بەکار دەهێنرێت تا زۆرترین شتیان لێبکڕیت

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک  تاکتیکە کە لە مۆبیلیاتەکانی IKEA بۆ کەلوپەلی ناوماڵ بەکار دەهێنرێت تا زۆرترین شتیان لێبکڕیت:

 

-لە ناوەڕاستی مۆبیلیاتەکەدا ڕیستۆرانتی  IKEA هەیە، کە خواردنەکانت بۆ دەهێنن و لەسەر قاپەکانیان زۆر بەجوانی دەیڕازێننەوە، تا کاریگەری لەسەرت هەبێت و لە شتەکانی ئەوان بکڕیت.

-سیسەمی خەو و زۆرێک لە کەرەستەکانی  IKEA سایزی ستاندارد نییە، بۆ ئەوەی ناچاربیت چەرچەف و سەرجێگەش هەر لەوێ بکڕیت

-لە  IKEA قەدەغەیە کارمەندەکان بێن بەلاتدا و بڵێن “هیچت پێویست نییە” و لە نزیکتەوە بمێننەوە، بۆئەوەی خەیاڵەکانت لێ تێکنەدەن و بەدڵی خۆت بگەڕێیت و بڵێیت”ئەم قەنەفەیە بۆ لای پەنجەرەی ژورەکەی من زۆر جوانە” و  با بیکڕم!

-دیزاینی مۆبیلیاتەکە بە جۆرێکە کە واتلێبکات زۆرترین شت بکڕیت، دیزانی هۆڵەکان بە شێوەی بازنەی کراوە، تا بێ ئەوەی بەخۆت بزانیت دوبارە و سێ بارە بە هەمان شوێندا تێپەڕیتەوە و شتەکان بکڕیت.

 

-لە  IKEA بەشی داشکاندن هەیە کە ٧٠٪ی نرخەکان داشکێندراوە، بەڵام لەوێدا شتی باشت دەستناکەوێت چونکە هەمووی کۆنەیە یان شکاوە، باشترین کات بۆ چون بۆ ئەو بەشە لە ١ی نیسان و ١ی ئابە، چونکە سەرەتای وەرزەکانە و زۆرکەس ئەو شتانەی کڕیویانە لەو کاتەدا دەیگەڕێننەوە و دەخرێتە ئەم بەشەوە و دەتوانیت بیانکڕیت.

-لە بەشەکانی  IKEA شتی وردەواڵە داندراوە کە نرخیان هەرزانە، بۆ ئەوەی بەبێ ئەوەی پێویستت پێی بێت بیانکڕیت

-لە  IKEA هەمان سیاسەتی گازینۆکان بەکار دەهێنن، پەنجەرە و کاتژمێری گەورەی تێدا نییە بۆ ئەوەی ئاگات لەکات نەمینێت.

 

IKEA ئیمپڕاتۆری سویدی لە جیهان

-IKEA زیاتر لە ٣٠٠ فرۆشتگای فەرمی هەیە لە جیهاندا کە بە زۆرێک لە وڵاتەکاندا دابەشبوون و بە ئیمپڕاتۆری سویدی لە جیهان دادەندرێت.