سەردێر

باشترین کات بۆ خواردنی مۆز کەیە تا کێشت پێی داببەزێت و وزەت زۆر بێت؟

مۆز پێکھاتەیەکی کاریگەر و سەرچاوەیەکی گەورەی پۆتاسیۆمی پێویستە بۆ لەش و توێکڵەکەشی بەسوودە بۆ تەندروستی پێست و باشترکردنی گرفتەکانی، ئەمەش بەھۆی بونی چەندین ڤیتامین و کانزاوە.

مۆز لە باشترین پێکھاتە خۆراکیەکان پێکدێت کەدەوڵەمەندە بەریشاڵەکان،  چەندین دژە ئۆکسانی تێدایە بۆ باشترکردنی تەندروستیی لەش.

ھەر مۆزێک  ١ گرام ریشاڵ، ١٤%ی مەنگەنیز، ١٠% مس، ٨% مەگنیسیۆم، ١١% ڤیتامین C، ٣٣% ڤیتامین B ٦، ٩% پۆتاسیۆمی تێدایە.

باشترین کات بۆ خواردنی مۆز بەمەبەستی دابەزاندنی کێش، لەبەیانیاندایە بەوپێیەی وزەت پێ دەبەخشێت ئەمەش وادەکات کرداری هەرسکردن زوو دەستپێبکات و جەستە چالاکتر بێت.