سەردێر

چەند کلتور و هەڵسوکەوتێکی جیاواز لە وڵاتانی جیهان کە سەیر و سەمەرەیە

ئەمەی خوارەوە چەند کلتور و هەڵسوکەوتێکی جیاوازە لە وڵاتانی جیهان کە سەیر و سەمەرەیە:

 

-لە نێو هۆزی Tidong لە ئەندەنووسیا، ژن و مێردی تازە تا ٣ ڕۆژ نابێت بچنە تەوالیت چونکە بەختی خراپ دەهێنیت، بۆ ئەوەش دەبێت زۆر بە کەمی نان بخۆن تا پێویستیان پێی نەبێت.

-لە نێو هۆزی Maasai لە کینیا، لەکاتی تۆقەدا وەک ڕێزلێنان پێویستە تف لە دەستت بکەیت پاشان تۆقە بکەیت.

-لە مەکسیک گوڵی زەرد تەنها بۆ پرسە دەبرێت و نابێت بۆ بۆنەی دیکە بەکاری بهێنیت.

-لە سەری ساڵدا لە ئەفریقای باشور، خانەوادەکان ماڵەکانیان دەگۆڕن و نوێی دەکەنەوە و کەلوپەلە کۆنەکان لە پەنجەرەوە فڕێ دەدەنە خوارەوە.

-لە ٢٥ی ١١ لە فەڕەنسا ڕۆژی نمایشی ئەو کچە سنگڵانەیە کە تەمەنیان گەیشتۆتە ٢٥ ساڵ، کڵاوی زەرد لەبەردەکەن و خۆیان نمایش دەکەن بۆ ئەوەی بخوازرێن و کۆتایی بە سنگڵی بهێنن.

 

-لە فەنزویللا و لە کاتی بۆنەکان و بانگێشتکردندا عادەت وایە کە کەمێک خۆیان دوادەخەن و لەکاتی دیاریکراودا ناچن، چونکە بەو جۆرە زیاتر رێزی خۆیان دەپارێزن

-لە چین بووک لە کاتی گواستنەوە پێویستە بگری، بۆ ئەوەی دەری بخات کە بیری دایک و باوکی و خێزانەکەی دەکات. (لە کوردستانیش ئەم کلتورە هەیە)

-لە وڵاتانی ئیسلامی و بەتایبەت وڵاتانی کەنداو خواردن بە دەستی چەپە واتای پیس و پەڵۆخی دەگەیەنێت چونکە ئەو دەستە لە تەوالێت بۆ پاککردنەوە بەکاردێت، بۆیە تەنانەت کەسە چەپەکانیش بە ڕاستە نان دەخۆن.