سەردێر

تائێستا لێکدانەوەی زۆر هەڵەمان بۆ لۆگۆ بەناوبانگەکان هەبووە، ببینە مانا ڕاستیەکە چیە؟

بەشێک لەو لۆگۆ بەناوبانگانەی ئێسا بەکاردەهێندرێن لە بنەڕەتدا مانای دیکەیان هەیە، بەڵام ئێمە بە هەڵە بەکارمان هێناوە بەتایبەت لە ژێر کاریگەری ڕاگەیاندنەکاندا، ئەمەی خوارەوە بەشێکیانە:

 

-سمبولەکانی سەر کارت

ئەم لۆگۆیانە تا ئێستا بە تەواوەتی دیار نییە کە مانایان چییە، بەڵام باوترین لێکدانەوە ئەوەیە کە لە چینیە کۆنەکانەوە بۆمان ماوەتەوە، چونکە سینەک وەک ئاماژەیەک بۆ چینە باڵاکانی کۆمەڵگاو  و کوپ وەک ئاماژەیەک بۆ پیاوانی ئایینی و دینار وەک ئاماژەیەک بۆ بازرگانەکان و قەرە وەک ئاماژەیەک بۆ شمشێر و سەربازەکان بووە.

 

-کەلەسەر و ئێسک

-ئەم ئاماژەیە وا باوە کە بۆ مردن بێت، بەڵام لە بنەڕەتدا جگە لەو مانایە لە کۆندا بۆ ژیانەوە و ژیانی هەتاهەتایش بەکار هاتووە، چونکە ئەو بەشەی جەستەیە کە دەمێنێتەوە.

-جگە لەوەی ئەم ئاماژەیە بە هەڵە وەک ئاڵای چەتەکانی دەریا بەکاردێت، ئەویش پاش ئەوەی لەڕۆمانی Treasure Island بەکارهێندرا، ئەگەرنا چەتەکانی دەریا ئاڵایەکی تایبەتیان نییە.

 

-خاچی سور

-ئەم ئاماژەیە لەبنەڕەتدا مانای مەسیحیەت نەبوو، بەڵکوو لە ئاڵای سویسراوە وەرگیرا کە لەوێ ڕێکخراوەکە دروستکرا (ڕێکخراوی خاچی سوری نێودەوڵەتی) بەڵام دواتر لە وڵاتە موسڵمانەکان بەکارنەهێندرا و هیلالی سور دروستکرا، هەر وەک ئیسرائیلیش کریستاڵی سوری بۆخۆی دانا.

 

-لۆگۆی ئۆڵۆمپی

-ئەم لۆگۆیە واباوە کە هەر ڕەنگێکی مانای کیشوەرێکە، بەڵام بەوتەی دامەزرێنەرانی یاری نوێی ئۆڵۆمپیک ٥ ڕەنگەکە لەوەوە هاتووە کە دەتوانیت ئاڵای هەموو وڵاتەکانی دیکەی پێ دروست بکەیتەوە.