سەردێر

چەند ئاماژەیەکی خراپی تەندرووستی کە ڕوبەڕووی خانمان دەبێتەوە و پێویستە ئاگادار بن

ئەمەی خوارەوە چەند ئاماژەیەکی خراپی تەندرووستییە کە ڕوبەڕووی خانمان دەبێتەوە و پێویستە ئاگادار بن:

 

-هەڵئاوسانی خێرای گەدە

-هەڵئاوسانی خێرای گەدە ڕەنگە لە کاتی سوڕی مانگانە یان گۆڕانکاری هۆڕمۆنی بێت و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت، بەڵام گەر زۆر مایەوە و زیاتر بوو لە دوو هەفتە، ئەوە ئەگەری زۆرە  نەخۆشی Endometriosis بێت کە  نەخۆشییەکە  توشی ئافرەتان دەبێت، پاشماوەی ناوپۆشی ڕەحمی وردە ووردە پەلدەکێشێت بۆ دەرەوەی رەحم . لە بری ئەوەی کە لەگەڵ خوێن بەربوون (سووڕی مانگانە) دا بێتە دەرەوە و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

-ئازار لە خوارەوەی پشت

-بوونی ئازار لە خوارەوەی پشت بەتایبەت لە خانماندا ئاساییە، بەڵام گەر لە پاش و پێش سووڕی مانگانە بەشی خوارەوەی پشت و لەگەڵیدا شان و مل و قۆڵ ئازاری زۆری هەبوو، ڕەنگە هۆکارەکەی نەخۆشی endometriosis بێت و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

-خوێنی سوڕی مانگانە بە شێوەی کڵۆ کڵۆ

-هەر خانمێک سوڕی مانگانەی جیاوازە، گەر لە سەرەتای سوڕی مانگانە خوێنت خەست و کڵۆ کڵۆ بوو ئاساییە، بەڵام گەر بەردەوام بوو، خوێنەکەش هەر زۆر بوو، ڕەنگە وەرەمی ڕحمت هەبێت و پێویستە پشکنین بکەیت.

 

-هەڵوەرینی قژ و مووی جەستە

-هەڵوەرینی قژ و مووی جەستە بەشێوەیەکی زۆر ڕەنگە هۆکارەکەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆن و کەمی هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆن بێت لە جەستەدا.

 

-یان زۆر گەرماتە یان زۆر سەرماتە

-گەر هیچکات هەستت بە ئاسوودەی نەکرد لە گەرمی ژورەکەت و یان زۆر گەرمات بوو یاخود زۆر سەرمات بوو، ئەوا هێمایە بۆ ئەوەی کە هۆڕمۆنی ئێسترۆجینت ناهاوسەنگە.