سەردێر

هەرکام لەم ٨ کێشەیەت هەبوو، تەنها بە هەنگووین چارەسەری بکە

هەنگوین بەهۆی بوونی ئەو ڤیتامین و کانزایەی لەناویدایە بە یەکێک لە خۆراکە زۆر بەسوودەکان دادەنرێت بۆ لەش و ئەو شەکرەی لە هەنگویندا هەیە هیچ زیانێکی نییە بۆ لەش ئەگەر بە ڕێژەیەکی گونجاو بخورێت، دەتوانرێ لە بواری چارەسەرکردنیشدا سوودی لێ وەربگیرێ، بۆ زانینی سوودەکانی هەنگوین تەماشای ئەم خاڵانەی خوارەوە بکە:

-وزە بەخشێکی زۆر باشە
-یارمەتی زوو ساڕێژبوونی برین و سوتاوی دەدات
-سوتێنەرێکی باشە بۆ چەوری لەش
-چارەسەرە بۆ کۆکە
-بەکاردە‌هێنرێت بۆ چارەسەری دڵ تێکەڵهاتنی کاتی سکپڕی
-هۆکارە بۆ دابەزینی فشاری خوێن
-چارەسەرێکی باشە بۆ نەهێشتنی کڕێشی سەر
– یارمەتیت دەدات تا خەوێکی ئارامت هەبێت.