سەردێر

٥ ساڵ لە ئستوڕاڵیا ژیام و ئەم شتانەم لەسەر ئەو وڵاتە بۆدەرکەوت

من ناوم ناتاشایە و ماوەی ٥ ساڵ بۆکارکردن چومەتە وڵاتی ئستوراڵیا ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک شتی سەیر و سەمەرەیە کە لەسەر ئەو وڵاتە بۆم دەرکەوتووە:

 

زۆرێک وادەزانن لە ئستوڕاڵیا بەردەوام وەرزەکەیی مامناوەندییە، لەکاتێکدا بەو جۆرە نییە و لە زۆرێک لە ناوچەکان زستانی سەختی هەیە

خەڵکی ئەم وڵاتە زۆر حەزیان بە سرووشتە و خێزانەکان خانویی دار و بەلەمی تایبەتی خۆیان هەیە

لێرە زۆر گوێ بە جلوبەرگ نادەن و بەهەموو جۆرێکی جیاواز دێنە دەرەوە

ژمارەی کەنغەرەکان لەم وڵاتە لە مرۆڤەکان زیاترە

چەندین ئاژەڵی مەترسیداری لێیە کە زۆربەیان کوشندەن، وەک قرش و مار و دوپشک، بەڵام لە وڵاتەکەدا سستمێکی باش پەیڕەو دەکرێت بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان

لە ئستوڕالیا زۆربەی شتەکان هەڵەوگێڕاوە، بۆنمونە مانگەکانی شەش و حەوت و هەشت زستانە، وەرزی  خوێندن لە کۆتایی مانگی یەک دەستپێدەکات تا ناوەڕاستی مانگی دوانزە.