سەردێر

چەند ڕێنماییەکی زۆر گرنگ کە بۆ دەستکەوتنی قژێکی درێژ پێویستە ڕەچاوی بکەیت

زۆربەمان حەز بە قژی درێژ دەکەین،بەڵام قژمان زۆر بە ئەستەمی درێژ دەبێتەوە، ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆرێت، لێرەدا باس لە چەند شتێک دەکەین کە تۆ دەتوانیت لە ماڵەکەی خۆتدا تاقی بکەیتەوە بۆ ئەوەی قژت بە ئاسانی و لە ماوەیەکی کەمدا درێژ بێتەوە.

 

-خوارەكانى قژت ببره

-زۆربەمان قژمان خوارەكانى تووشى مخۆركه دەبن و بە ئاسانى هەڵدەوەرێت، هەوڵ بده سەرتاڵەکانی قژت ببريت به سێ مانگ جارێک بۆ ئەوەی قژت به ئاسانی نەقرتێت، بەم شێوەيه زووتر درێژدەبێتەوە.

 

-بە هێواشی قژت دابهێنه

 

-داهێنانی قژ زۆرکات زیانێکی زۆر بە قژت دەگەیەنێت و دەبێته هۆی درێژبوونەوەی. بۆیە پێویستە قژت بە کەمی دابهێنیت لەگەڵ بەکارهێنانی زەیتی سروشتی یاخود حەمام زەیت.

 

 

-خاولی مەبەستە بە قژی تەڕەوە

-کاتێک قژی تەر لە خاولیدا لول دەکەیت، قژت لەگەڵ لولکردنەکەدا دەقرتێت چونکە لە کاتی تەڕیدا زۆر لاوازە، بۆیە پێویستە زۆر بە هێواشی بەخاولی تەریەکەی کەم بکەیتەوەو دواتر بەجێی بهێڵیت خۆی وشک ببێتەوە.

 

-قژت بە بەرزی ببەستە

 

-چونکە یارمەتی قژ دەدات خێراتر درێژ ببێتەوە، بەڵام ئاگادار بە هەرگیز قژەکەت بە توندی ڕانەکێشیت چونکە زیانی پێدەگات.

 

-بەکار هێنانی زەیت

-زەیتە سروشتییەکانی وەک زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی زەیتون، زەیتی گەرچەک و هتد.. گرنگیەکی زۆر بە گەشەو تەندروستی قژت دەگەیەنێت، بۆیە ڕۆژانە یاخود هەفتەی 3 جار، پێستی سەرتی پێ مەساج بکە.