سەردێر

٨ بەکارهێنانی جیاوازی سرکە کە زۆر ناوازەیە

ئێمه‌ تا ئێستا سركه‌مان بۆ چێشت و خواردنه‌كانمان به‌كار هیناوه‌، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌وه‌ت زانیوه‌ كه‌ ده‌توانیت له‌ چه‌ندین بواری دیكه‌دا سوود له‌ سركه‌ وه‌ربگریت؟

-سركه‌ له‌گه‌ل ئاو تێكه‌ڵ بكه‌و قژی پێ بشۆ، زۆر ساف و نه‌رمی ده‌كات.

 

– كاتێك ده‌ته‌وێت نینۆكت بۆیه‌ بكه‌یت كه‌مێك بیكه‌ره‌ سركه‌وه‌و چاوه‌ڕوانبكه‌ تا وشك ده‌بێته‌وه‌ دواتر بۆیه‌ی لێبده‌، ده‌بینیت كه‌ بۆیه‌كه‌ زۆر زیاتر ده‌مێنێته‌وه‌.

 

– كه‌وچكه‌چایه‌ك سركه‌ بخه‌ره‌ ناو نیو كوپ ئاوه‌وه‌و ڕوخسارتی پێ بشۆ، هه‌م په‌ڵه‌ی پێوه‌ نایه‌لێت، هه‌م گه‌نت ده‌كاته‌وه‌.

 

– گه‌ر میشوله‌ پێوه‌ی دایت باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌مێك سركه‌ بده‌یت له‌ شوینی پێوه‌دانه‌كه‌.

 

– سركه‌ بده‌ له‌ ئه‌و به‌شانه‌ی جه‌سته‌ت كه‌ به‌ خۆر سوتاوه‌.

 

– كه‌مێك سركه‌ بكه‌ره‌ ئه‌و شوینه‌وه‌ كه‌ بۆنی ناخۆشه‌، دواتر بۆنه‌ ناخۆشه‌كه‌ی نامێنێت.

 

– گه‌ر ویستت شاره‌ مێروله‌ له‌ خۆت دوربخه‌یته‌وه‌، سركه‌ی به‌سه‌ردا بكه‌و هه‌قت نه‌بێت.

 

– بۆ بژاركردنی خاك و له‌ناوبردنی مێرووه‌كان سركه‌ بكه‌ به‌ خاكه‌كه‌دا.