سەردێر

٥ ڕێگای ئاسان بۆ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانت بەبێ هیچ نەشتەرگەریەک

زۆربه‌ی خانمان هه‌وڵی ده‌ستخستنی لێوێكی گه‌وره‌و جوان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ش به‌شێكیان پشتده‌به‌ستن به‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، له‌ كاتێكێدا كۆمه‌ڵێك رێگای سورشتی هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت به‌كاری بهێنیت.

-شه‌كراو: كه‌مێك شه‌كر له‌گه‌ل ئاو تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ لێوه‌كانت، پاشان پاكی بكه‌ره‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی گه‌وره‌كردن و هه‌ڵئاوساندنی لێوه‌كه‌.

-مكیاج: ده‌توانیت له‌ رێگای مكیاجیشه‌وه‌ لێوت گه‌وره‌ ده‌ربخه‌یت، ئه‌ویش به‌وه‌ی دیاریكردنی سنوری لێوت كه‌مێك له‌سه‌ر و سنوری سروشتی خۆیه‌وه‌ و پاشان به‌كارهێنانی سوراو.

-وه‌رزش: كۆمه‌لێك وه‌رزش هه‌یه‌ كه‌ رۆڵی هه‌یه‌ له‌ گه‌وره‌كردنی لێوه‌كانتدا به‌ شێوازێكی سروشتی، رۆژانه‌ بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 چركه‌ هه‌وا بكه‌ره‌ گوپه‌كانته‌وه‌و بۆ 10 جاریش كاره‌كه‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌.

-دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون: كه‌مێك دارچینی و زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌و بیده‌ له‌ لێوه‌كانت، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ خوێنی زیاتر ڕابكێشێت و گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت.

-ته‌ڕكردنی لێو: گرنگه‌ كه‌ به‌رده‌وام جه‌سته‌ت رێژه‌ی پێویستی ئاوی تێدابێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ رۆژانه‌ هه‌وڵبده‌یت 2 لیتر ئاو بخۆیته‌وه‌.