سەردێر

چەند هێزێکی نهێنی کە لە ناخی تۆشدا هەیە، بەڵام پێت نەزانیوە

ئەمەی خوارەوە چەند هێزێکی نهێنییە کە لە ناخی هەمووماندا هەیە، بەڵام پێی نازانین و دەتوانین بەکاری بهێنین:

 

توێژینەوەیەکی زانستی ئەوەی سەلماندووە کە ئێمە کاتێک وابیردەکەینەوە کە بەهێزین، ئەوا جەستەمان بەهێزتر دەبێت و توانای زیاترە وەک لەوەی هەستبکەین کە بێهێزین.

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە زەردەخەنە کاریگەری ڕیشەیی لەسەر تەواوی ژیانی کەسەکان هەیە و وادەکات کەسێکی خۆشەویست بیت لە کۆمەڵگەدا.

-بە پێی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک دەنگی خۆمان کاریگەری لەسەر دەروونیشمان هەیە، بۆ نمونە گەر بە دەنگێکی خەفەتاوی قسە بکەیت خۆشت خەمبار دەبیت و بە پێچەوانەشەوە.

-هەرچەندە وا باوە کە بۆ ئەوەی بتوانیت فێری ئامێری موزیک ببیت و ببیتە موزسیان پێویستە لە منداڵیەوە خۆت ڕابهێنیت، بەڵام توێژینەوەیەک سەلماندویەتی کە ئەوە ڕاست نییە و لە گەورەیشدا دەتوانیت ئەو کارە بکەیت.

توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە مرۆڤ لەتوانایدا هەیە کە پلەی گەرمی ناو جەستەی خۆی بگۆڕێت و بەوەش بەرگەی سەرمای زۆر زیاتر بگرێت، بەڵام فێربوون و ڕاهێنان لەسەر ئەمە پێویستی بەکاتە، ئەگەر نا مەترسیدارە.