سەردێر

وەڵامی چەند پرسیارێک لەسەر سوڕی مانگانە کە کچان خۆیان ڕوویان نایەت بپرسن!

زۆرێک لە خانمان کاتێک سوڕی مانگانەیان دوادەکەوێت یان چەند ڕۆژێک کەم یان زیاتر دەبێت زۆر ڕاڕا دەبن و دەترسن، ئەمەی خوارەوە وەڵامی چەند پرسیارێکە لەو بارەیەوە:

 

– گەر کاتی سوڕی مانگانەم هەموو جارێک لە یەک کاتدا نەبوو، ئایا مەترسیدارە؟

نەخێر پێویست بە ترس ناکات، چونکە سوڕی مانگانە لە کات و ماوەکەشیدا گۆڕانکاری بەسەردادێت، ڕەنگە چەند ڕۆژێک دوابکەوێت یان پێشبکەوێت و ئەوەش ئاساییە، بە گشتیش لە نێوان ٤ بۆ ٧ ڕۆژی پێدەچێت.

 

– گەر پاش سوڕی مانگانە خوێن هاتەوە پێویستە بچمە لای دکتۆر؟

 

خوێنهاتن لە پاش تەواوبونی سوڕی مانگانە شتێکی ئاسایی نییە و بەهۆی ماندووبونی زۆر یان کێشەی هۆڕمۆن یاخود قەلەقی زۆر ڕوودەدات و پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.

 

– پاش وەستان لە حەبی مەنع، بە چەندێک سوڕی مانگانە ئاسایی دەبێتەوە؟

 

کاتێک لە حەبی ڕێگری لە منداڵبوون دەوەستیت، لە پاش هەفتەیەک توشی سوڕی مانگانە دەبیت، بەڵام ئەوە سوڕی مانگانەی ڕاستی نییە و ساختەیە، ماوەکەی کەمترە و ئازاریشی نییە، بەڵام ٦ بۆ ١٢ مانگی دەوێت تا سوڕی مانگانەت ئاسایی دەبێتەوە.

 

– ناوە ناوە خوێن دێتە دەرەوە، ئەوە هۆکاری چییە؟

ئەو خوێنەی کە ناوە ناوە دێتە دەرەوە پەیوەندی بە سوڕی مانگانەوە نییە و ڕەنگە بەهۆی ئازارپێگەیشتنەوە بێت، چونکە خوێنەکە سورێکی کاڵترە لە سوڕی مانگانە و پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت.