سەردێر

ملیاردێره‌كان چۆن ده‌ستیان پێكرد؟

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ ملیاردێره‌كانی جیهان، كه‌ چیرۆكی ده‌ستپێكردنی كاره‌كه‌یان زۆر سه‌ره‌تای بووه‌و ئێستا خاوه‌نی ملیاره‌ها دۆلارن.

 

-لاری ئیلسۆن

-خوێندكاری زانكۆی شیكاگۆ بوو، به‌ڵام وازی هێناو سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی پرۆگرامی كۆمپیته‌ری بوو، تا دواتر پرۆگرامی SDL ی دروستكرد و ئێستا سامانه‌كه‌ی 52 ملیار دۆلاره‌.

 

-ئۆپرا وینفری

-وه‌ك بێژه‌ر له‌ ڕادیۆیه‌كی لۆكاڵی به‌ناوی WVOL كاری ده‌كرد، هێنده‌ی پێنه‌چوو بووه‌ به‌ناوبانگترین خانمه‌ بێژه‌ری جیهان و ئێستا سامانه‌كه‌ی 3 ملیار دۆلاره‌.

 

-جیف بزوس

-له‌ كۆمپانیایه‌كی ئاڵوگۆڕی پاره‌ به‌ناوی DE كاری ده‌كرد، دواتر ده‌ستیكرد به‌ فرۆشتنی كه‌لبوپه‌لی ئۆتۆمبێل به‌ ئه‌له‌كترۆنی و پاشان ماڵپه‌ری ئه‌مه‌زۆنی دامه‌زراند، ئێستا سامانه‌كه‌ی 32.5 ملیار دۆلاره‌.

 

-ڕۆمان ئیبراهیمۆڤیچ

 

-سه‌ره‌تا له‌ مۆسكۆ مراوی پلاستیكی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌فرۆشت، دواتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ دروستكرد و چوه‌ كه‌رتی نه‌وت و كانزاكانه‌وه‌، ئێستا سه‌رمایه‌كه‌ی 9.6 ملیار دۆلاره‌.

 

-بیل گه‌یتس

-خوێنكاری زانكۆی هاڤارد بوو كاتێك پرۆگرامی زمانی BASIC ی دروستكرد، دواتر به‌شداربوو له‌ دروستكردنی كۆمپانیای مایكرۆسۆف و ئێستا سامانه‌كه‌ی 78.7 ملیار دۆلاره‌.

 

-مارك زوكه‌ربریگ

-له‌گه‌ڵ هاورێكانی له‌ زانكۆی هافارد له‌ ساڵی 2004 فه‌یسبوكیان بۆ په‌یوه‌ندی خۆیان دروستكرد، ئێستا سامانه‌كه‌ی 33 ملیار دۆلاره‌.

 

-جاك ما

-له‌گه‌ڵ كۆمه‌لێك هاوڕێیدا بڕیاری دروستكردنی ماڵپه‌رێكی كڕین و فرۆشتنیاندا به‌ناوی (عه‌لی بابا) و دواتر سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا و ئێستا سامانه‌كه‌ی 20.7 ملیار دۆلاره‌.