سەردێر

پێنج زانیاری گرنگ بەر لەوەی بچیت لە ئارایشتگا قژت ببڕیت پێویستە بیزانیت

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەکی گرنگە کە بەر لەوەی بچیت لە ئارایشتگا قژت ببڕیت پێویستە بیزانیت:

 

١-حەزت بە چی نییە؟

-کاتێک دەچیت بۆ گۆڕینی قژت، تەنها وێنەی ئەوەی بۆ مەبە کە حەزت پێیەتی، بەڵکوو وێنەی ئەوانەشی بۆ بەرە کە ناتەوێت، چونکە بۆنمونە تۆ داوای قژی کورت دەکەیت، بەڵام تێڕوانینی هەریەکەتان بۆ ستایلەکە جیاوازە و باشترە ئەو بزانیت تۆ حەزت بە چی نییە.

 

٢-کەی چاکی دەکەیت؟

-لە ڕۆژە پشووەکان  و ڕۆژانی زۆر نزیک لە بۆنەکان قژت چاک مەکە، چونکە لەوکاتەدا سەردانکەریان زۆرە و کاتی کەمترت پێدەدەن و زوو کارەکە تەواو دەکەن.

 

٣-کاڵکردنەوەی قژ

-لەکاتی گۆڕینی ڕەنگی قژتدا لە ئارایشتکارەکە بپرسە کە رێژەی بيروكسيدی هایدرۆجینی کە بەکاری دەهێنێت چەندە، چونکە گەر ٩٪ زیاتر بێت ئەوا مەترسی ئەوەی هەیە کە پرۆتینی نێو قژت لەکاربخات و ڕەونەقی نەهێڵێت.

 

٤-ڕەنگ وەرگرتن

 

-چاوەڕوانی ئەوە مەبە بەجارێک قژت ڕەنگی خۆی وەربگرێت لەکاتی گۆڕینیدا، بۆنمونە تۆ دەتەوێت لە ڕەشەوە بیکەیت بە سوور، چەند جارێکی دەوێت تا رەنگی تەواوەتی خۆی وەربگرێت.

 

-خزمەتگوزاریە زیادەکان

-هەندێ خزمەتگوزاری هەیە تەنها ڕوکەشەو بۆ وەرگرتنی پارەی زیادەیە، بۆ نمونە بەکارهێنانی مقەستی گەرم هەمان کاری موقەستی ئاسایی دەکات و پێویستناکات پارەی زیادە بدەیت بۆ ئەو شتانە.