سەردێر

٦ ڕاهێنانی زۆر کاریگەر بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت و کەلەکەت

کشانی ماسولکەکان و ئێسکەکان چارەسەری سەرەکین بۆ ئازاری پشت و کەلەکە،کە بەهۆی دانیشتن یان وەستانی زۆر و چالاکی ڕۆژانە توشماندەبن، ئەمانە کۆمەڵێک ڕاهێنانن کە بۆ نەهێشتنی ئازاری پشت سودیان هەیە.

 

– وەستان وەک حوشتر

ئەمە ڕاهێنانێکی یۆگای ناسراوە، لەسەر ئەژنۆکانت دەوەستیت و پشتت دەچەمێنیتەوە بۆ پشتەوە تاوەکو دەستەکانت دەگەن بە پێیەکانت، هەروەها سەرت بۆ خوارەوە ڕابکێشە تاکو هەست بە کشانت ماسولکەکانی ملت دەکەیت.

– کردنەوەی قاچەکان بۆ پێشەوە

بە ئاسایی دابنیشە و قاچەکانت ڕابکێشە بۆ پێشەوە دواتر تاکو دەتوانیت قاچەکانت بکەرەوە و هەست بە کشانی ماسولکەکان بکە، هەروەها ملت و پشتت ڕێک ڕابگرە.

– وەستان وەک بۆق

لەسەر پەلەکانت بۆستە و قاچت وەک بۆق بکەرەوە تا ئەو ڕادەیەی دەتوانیت و پشت و ملت ڕێک ڕابگرە.

 

– درێژکردنەوەی قاچەکانت بۆ یەک لا

بە چیچکان بوەستە و یەکێک لە قاچەکانت درێژبکەرەوە بۆ لایەکان تاوەکو هەست بە کشانی ماسولکەی بنی ڕانت دەکەیت

– کشانی پەپولە

بە چوارمشقی دابنیشە بەڵام بە شێوەیەک پێیەکانت لەیەک بدرێتەوە و بە دەستەکانت فشار لە قاچەکانت بکە و پشتت بە ڕێکی ڕابگرە .